بابه‌تی تاراوگه و ژیان له غوربه‌ت یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كاری زۆری له‌باره‌وه كراوه له بواری هونه‌ری سینه‌ما و شێوه‌كاری و ئه‌ده‌ب و هتد دا. رۆمانی (الرحیل)ی تاهر بن جهلونیش یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی باس له ژیانی مرۆڤی مه‌غریبی ده‌كات له تاراوگه‌دا، ئه‌م رۆمانه حیكایه‌تی ململانێیه‌كی كه‌لتووری و ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه، ململانێی مرۆڤی عه‌ره‌بی موسڵمان و مرۆڤی مه‌سیحی ئیسپانی. چیرۆكی ئه‌و عه‌ره‌ب مهغریبیانهیه له تاراوگه‌دا سۆزیان بۆ نیشتمان هه‌یه. پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه عزویه مرۆڤێكی مه‌غریبیه و له ئیسپانیا ده‌ژی و هه‌ر له‌و وڵاته كۆلێژی یاسا ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و بڕوانامه‌یه پارچه‌یه‌ك كاغه‌ز و هیچی تر، عزو ناوێكی خوازراوه و له عز لعهرهبهوه هاتووه، له پشتی ئه‌م ناوه‌وه عه‌قڵی عه‌ره‌بی ناسیۆنالیزمی هه‌یه، چیرۆكی سۆز و خۆشه‌ویستی مرۆڤی عه‌ره‌بییه بۆ خاك و وڵاتی له مه‌نفا. پاڵه‌وانێكی تری رۆمانه‌كه نوره‌دینی ئامۆزای عزویه و ده‌زگیرانی كنزای خوشكێتی، نوره‌دین ده‌كوژرێت، رووداوێكی گرنگی ئه‌م رۆمانه كوشتنی ئه‌و پیاوه‌یه، رۆمانی رحیل چیرۆكی شه‌ڕی شوناس له غوربه‌تدا، هاوكات چیرۆكی عه‌شقی عزو و سوهامه له تاراوگه‌دا، ئه‌م عه‌شقه به‌ره‌و رووداوی سێكسی ده‌ڕوات و هاوكات چیرۆكی لادانه سێكسییه‌كان باس ده‌كات. چیرۆكی ململانێی ئیسلامی و عه‌قڵی ئه‌وروپی و ململانێیه‌ك له نێوان ژنانی سه‌رپۆش به‌سه‌ر و ئه‌وروپی مۆدێرن و تیرۆریسته و ئیسلامی سیاسی و هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه باس له شه‌ڕی كه‌لتووره‌كان ده‌كات، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان دوو عهقڵییهتدایه، عه‌قڵێكی رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی له به‌رانبه‌ر عه‌قڵێكی ئه‌وروپی مۆدێرن. مرۆڤه مه‌غریبیه‌كان له وڵاتی خۆیان كێشه‌یان هه‌یه و ژیانیان پڕه له نه‌هامه‌تی و عه‌زاب و ژیانی تاراوگه‌ش رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی دیكه‌یان ده‌كاته‌وه. كێشه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی عه‌قڵی عه‌ره‌بی ئیسلامی و كه‌لتووری ئه‌وروپی و ژیانی تازه‌ی ئه‌وروپا، واته هه‌ڵهاتنی مرۆڤی عه‌ره‌بیه له مه‌غریبی دۆزهخییهوه بۆ ئیسپانیایهكی به‌هه‌شت، به‌ڵام ئه‌و به‌هه‌شته كێشه‌ی گه‌وره بۆ عزو و هاونیشتمانییه‌كانی دروست ده‌كات. نووسه‌ر له‌م رۆمانه‌دا له باسی كۆچه‌ری عه‌ره‌بی ده‌چێته سه‌ر باسی كۆچبه‌ری میلله‌تانی دیكه و باس له كه‌بابخانه‌یه‌ك ده‌كات خاوه‌نه‌كه‌ی كورده، وێنه‌یه‌كی دیكه له‌م رۆمانه‌دا هه‌یه په‌ڕینه‌وه‌ی مرۆڤی مه‌غریبیه به رێگا قاچاغهكاندا، رێگا قاچاغه‌كان له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا سه‌دان چیرۆكی سه‌یری هه‌یه له‌نێوان مه‌غریب و ئیسپانیا، له نێوان توركیا و یۆنان‌دا، له نێوان فه‌ره‌نسا و جه‌زایردا. عزو پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه گرێده‌ری هه‌موو رووداوه‌كانه و كه‌سێكه سه‌رنجی هه‌موو كه‌سێك بۆ لای خۆی راده‌كێشێ، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م روخساره سهرنجڕاكێشهیهوهیه كچان لێی نزیك ده‌بنه‌وه و سۆزیان بۆی هه‌یه، لێره‌وه تێكه‌ڵ به‌دونیای مه‌ستبوون و عه‌شق و سێكس ده‌بێت، چیرۆكێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی مرۆڤی عه‌ره‌بیه له ده‌وری بزووتهنهوهیهكی ئیسلامی له ئیسپانیا، هۆكاری ئه‌مه‌ش ململانێ كهلتوورییهكانی نێوان رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاته. ئەدەب و هونەر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure