جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ و ئازاری ئه‌ژنۆ (چۆك) یه‌كێكه له‌باوترین كێشه ته‌ندروستیه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا، هۆكارو چاره‌سه‌ری ئه‌م ئازارانه چین ؟ د.هه‌ڤین كمال شاه محه‌مه‌د/ پسپۆڕی ئازروبهنج وتی: گرنگترین هۆكاره‌كانی ئازاری ئه‌ژنۆ ئه‌مانه‌ن -1 توشبون به سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ : نه‌خۆشی سه‌وه‌فان بریتی له كه‌مبوونه‌وه‌ی لینجی نێوان جومگه‌كان و له ئه‌نجام دا كڕكڕاكه‌ی نێوان جومگه ده‌خورێت و ئێسقانه‌كانی جومگه‌كه بهریهیهك ده‌كه‌ون و دواتر ڕه‌نگه ئێسكی تازه دروست بێت ، ه زۆری دوای ته‌مه‌نی (٤٥ ساڵ) مرۆڤ تووش ده‌بێت، به‌ڵام پیش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش هه‌ندێ كه‌س تووش ده‌بن. 2- پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ، به تایبه‌تی پچڕانی به‌سته‌ری سه‌ڵیبی (الرباگ الصلیبی) له وه‌رزشكاران زۆر باوه 3 – شكاوی ئێسقان و له‌جێ چوونی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ، به زۆری له ئه‌نجامی ڕووداوی هاتوچۆ یان به‌ربوونه‌وه به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌ربوونه‌وه‌ی ئێسك بوون ڕووده‌دات 4 – هه‌وكردنی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ، وه‌ك نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌كان ، هه‌وكردن به هۆی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌وه وه‌ك میكرۆبی تای ماڵتا 5 – ته‌قین و پچڕانی كڕكڕاكه‌ی ئه‌ژنۆ له ئه‌نجامی جووڵه‌ی له ناكاو وه‌ك سوڕانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان خستنه هه‌موو قورسایی جه‌سته له سه‌ر ئه‌ژنۆ به زۆری ڕوو ده‌دات 6 – نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه (دا‌و الملوك) كه به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی مادده‌ی یوریك ئه‌سید ڕوو ده‌دات به زۆری هۆی زۆر خواردنی گۆشته‌وه ڕوو ده‌دات 7 – هه‌وكردنی كیسی ده‌وری جومگه‌ی ئهژنۆهوه كۆمه‌ڵێك كیسی شله‌مه‌نی هه‌یه له ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی ژێی ماسولكه‌كان له‌گه‌ڵ ئێسقانه‌كان له كاتی جووڵه‌دا چارهسهروخۆپاریزی ــ خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی : و دابه‌زینی كێش له‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان كێشیان زۆره ــ ئه‌نجام دانی وه‌رزشی ههمهجۆر ڕۆژانه له‌گه‌ڵ زیادكردنی جووڵه وه‌ك مه‌له‌كردن و ڕۆیشتن به پێ ــ پاراستنی ئه‌ژنۆ له زه‌برو به‌ریه‌كه‌وتنی به‌هێز له كاتی وه‌رزش : وه‌ك له تۆپی پێ دا له‌گه‌ڵ پارێزگاری كردن له لیاقه‌ی به‌ده‌نی ـــ خۆپاراستن له‌كه‌می ڤیتامین دی و كالسیۆم و مه‌گنسێوم له ڕێگه‌ی چوونه به‌ر هه‌تاو و خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌و ماددانه و مادده‌ی ئۆمێگا سێ ، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كه‌ی ئه‌و ماددانه له ڕێگای خۆراك یا ده‌رمانه‌وه ـــ دوور كه‌وتنه‌وه له هه‌ڵگرتنی شتی قورس به شێوازی هه‌ڵه ـــ پشت گوێ نه‌خستنی ئازاری ئه‌ژنۆ ئه‌گه‌ربۆ چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام بوو دوای پشوو و ده‌رمانی ئازارشكێن یان ئه‌گه‌ر ئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان تا و له‌رزی له‌گه‌ڵ دا بوو.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure