20/10/2018 03:14 PM

میوزیک ئەتوانێت جیهان بگۆڕێت


بەئامادەبوونی هونەرمەندان میوزیک دۆستان لەهۆڵی ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد لەشاری سلێمانی ئێوارەی ١٨/١٠/٢٠١٨ ناوەندی هونەری زەریاب یەکەم کۆنسێرتی میوزیکی خۆی لەپێناو گۆڕینی جیهان و مرۆڤایەتی پێشکەشکرد بەناونیشانی (میوزیک ئەتوانێت جیهان بگۆڕێت،چونکەدەتوانێت خەڵک بگۆڕێت).
شەهرام جەسیم ،سەرپەرشتیاری ناوەندی هونەری زەریاب بەخاکی وت:هەرچەندە ئەم ناوەندە هونەرییە لەماوەیەکی کەمدا دەستی بەکارەکانی خۆی کردووە، بەڵام چەندین کاروچالاکی ئەنجامداوە،ئەم کارەی ئێستاش نمایش دەکرێت یەکەم کۆنسێرتی میوزیکی ئەم ناوەندەیە کە بەشێواێکی زۆر جیاواز پێشکەش دەکرێت.
سەبارەت بەئاستەجیاوازەکانی ئەم دەستەیە و چۆنێتی بەشداری کردنیان شەهرام جەسیم وتیشی: کەسانی گەنج و جیاوازلەم کارەدا هەیە کە دوان لە ژەنیارەکان دکتۆرن، ئەندازیار و خوێندکاری کۆلێژ و دوا ناوەندی تێدایە، بۆیە دەتوانین بڵێین کە ئەم ژەنیارانە وەک گروپ نین، بەڵکو بۆ تەنها یەک جار بەسەرپەرشتی من کۆکراونەتەوە بەمەبەستی سازکردنی تەنها یەکەم بەرنامەی کۆنسێرتی موزیک، کە هیوادارم دوا جارمان نەبێت،چونکە موزیک زمانێکی جیهانییە و کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر تاک دروست دەکات ، بۆیە ئاستی موزیک چەند پێشکەوتوتر و باڵاتر بێت دەبێتە هۆی دەرکەوتنی گوێگری ڕۆشنبیرتر و تاکی وریاتر لەناو کۆمەڵگادا. 

خاک- تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved