21/10/2018 09:13 AM

دوو ئاوێته‌ی سروشتی بۆ ده‌ست و په‌نجه‌ی خانمان

خانمان زۆرترین به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ مادده‌ پاككه‌ره‌وه‌كاندا هه‌یه‌و ئه‌و ماددانه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆو خراپ له‌سه‌ر پێست به‌جێده‌هێڵن، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ی پێكهاته‌ سروشتیيه‌كانه‌وه‌ جوانی و ناسكی بۆ پێستیان بگه‌ڕێننه‌وه‌.

دوو ئاوێته‌ی سروشتی بۆ سپیبوونه‌وه‌و نه‌رمبوونه‌وه‌ی ده‌ست:

-په‌تاته‌یه‌كی مامناوه‌ند له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆیه‌ك به‌باشی له‌ خه‌ڵاتێكی كاره‌بایيدا تێكه‌ڵبكه‌، دواتر بیده‌ له‌ ده‌ست و بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك پێوه‌ی بهێلێه‌ره‌وه‌، پاشان به‌ ئاوی شيله‌تێن بیشۆ.

له‌به‌رئه‌وه‌ی برنج دژه‌ئۆكسانه‌ یارمه‌تی نه‌رمبوونه‌وه‌و سپیبوونه‌وه‌ی پێست ده‌دات و ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی جوانكاری بۆ هه‌موو شوێنێكی جه‌سته‌ به‌كاربهێنرێت.

بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستبهێنیت باشتروایه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دووباره‌یبكه‌یته‌وه‌.

-نیو كوپ برنجی هاڕاو رێژه‌یه‌ك له‌ شیرو ئاوی گه‌رم به‌باشی تێكه‌ڵبكه‌ تاوه‌كو  هه‌ویرێكی یه‌كگرتووی لێدێت، دواتر بیده‌ له‌ ده‌ست و بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌و به‌ ئاوی سارد بیشۆ.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved