خه‌ڵاتی شانازیی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی به جه‌عفه‌ر په‌ناهی ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران و جیهان به‌خشراو له په‌یامێكدا رایگه‌یاند: له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی شانازی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی زۆر خۆشحاڵم و به‌داخه‌وه‌م كه نه‌متوانی له‌وێ ئاماده‌بم. رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی به ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی به‌شی پشتیوانیی فێستیڤاڵه‌كه‌و له كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌رجه‌سته‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد جه‌لال سه‌رۆكی كۆمپانیای سینه‌مایی مه‌ستی فیلم و به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌و دانه‌ر عومه‌ر فارس به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری و چه‌ندین ده‌رهێنه‌ری وڵاتانی جۆراوجۆر‌و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما، له ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو. خه‌ڵاتی شانازی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه به جه‌عفه‌ر په‌ناهی سینه‌ماكاری ئێرانی به‌خشرا به نوێنه‌رایه‌تی تاهیره سه‌عیدی هاسه‌ری ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ناسراوه‌ی سینه‌مای ئێران و جیهان ئه‌مین جه‌عفه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم هه‌ڵگرتنی فیلمی سینه‌مایی سێ روخ و شادمێهر راستین له هاوكاران و دۆستانی دێرینی، ئه‌م خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرت. تاهیره سه‌عیدی له‌دوای وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته، به ناوی جه‌عفه‌ر په‌ناهی هاوسه‌ریه‌وه وتی: زۆر مه‌منون له بانگێشته‌كه‌تان و سوپاس بۆ فێستیڤاڵی نوێ و تازه‌دامه‌زراو به‌ڵام یه‌كجار به‌هێزی فیلمی سلێمانی و زۆر سوپاسگوزارم كه ئاغای په‌ناهی به شایسته‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌تان زانی. به‌ر له پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی شانازی سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سلێمانی به جه‌عفه‌ر په‌ناهی له په‌یامێكی وێنه‌یی و ڤیدیۆیی تایبه‌تدا كه له هۆڵی 1000 كه‌سیی ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی په‌خش و بڵاوكرایه‌وه، له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا به زمانی كوردی وتی: سڵاو و رێزم هه‌یه بۆ خه‌ڵكی سلێمانی و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا راشیگه‌یاند: سڵاوم هه‌یه له خزمه‌ت هه‌موو هونه‌ردۆستان و سینه‌ما دۆستان له سلێمانی و به تایبه‌ت به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سلێمانی كه منیان به شایسته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌لاته زانیوه. ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی سێ رۆخ و براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین فیلمنامه‌ی به‌شی ركابه‌ری سه‌ره‌كی حه‌فتاو یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان-ی فه‌ڕه‌نسا، له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: به‌راستی خۆشحاڵم و ئه‌مه به راشكاوی ده‌ڵێم، هه‌رچه‌نده له‌م فێستیڤاڵانه له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ش یارمه‌تی بابه‌ت گه‌لی فه‌رهه‌نگی ده‌كات، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه هه‌رده‌م له مشتومڕی توندوتیژییه‌كاندا بووه.. ده‌ره‌وه‌و چه‌ندین فێستیڤاڵ منیان بانگهێشت ده‌كرد، به‌دڵنیاییه‌وه بزانن كه فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سلێمانی له ریزبه‌ندی مندا ده‌بوو، هه‌ر به‌م هۆكارانه‌ی كه وتم. په‌ناهی رایگه‌یاند: ئێمه له رێگای سینه‌ماوه ده‌توانین كارگه‌لی گه‌وره ئه‌نجامبده‌ین و ده‌توانین فه‌رهه‌نگسازی بكه‌ین، ئێمه ده‌توانین به مافه‌كان و ئازادییه‌كانمان بگه‌ین، ئێمه ده‌توانین بابه‌ت گه‌لی جۆراوجۆر چاره‌سه‌ربكه‌ین و گه‌لانی جۆراجۆر له‌ته‌نیشت یه‌كتریدا به ئاسووده‌یی و ئازادی پێكه‌وه بژین و رێز له مافه‌كانی یه‌كتری بگرن. جه‌عفه‌ر په‌ناهی له كۆتایی قسه‌كانیدا وتیشی: به‌داخه‌وه‌م كه وه‌ها نیه‌و به‌داخه‌وه‌م كه نه‌متوانی بۆ فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بێم، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت خۆشحاڵم كه هاوسه‌ره‌كه‌م له‌وێیه‌و به نوێنه‌رایه‌تی له منه‌وه ئه‌م خه‌ڵاته وه‌رده‌گرێت و ده‌مه‌وێت تكابكه‌م كه ئه‌مین جه‌عفه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی دوایین فیلمم سێ رۆخ، كه له‌م به‌ر‌هه‌مه‌دا یه‌كجار یارمه‌تیدام، هاوسه‌ره‌كه‌م هاوڕێیه‌تی بكات و هه‌روه‌ها شادمێهر راستین كه له‌زۆربه‌ی فیلمه‌كانمدا به‌جۆرێك راوێژكاری من و یارو یارمه‌تیده‌ری من بووه، ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ن من وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵاتێك به شانازییه‌كانی سینه‌مای ئێران زیادبێت. سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م و ئومێد ده‌خوازم له كاره‌كه‌تاندا سه‌ركه‌وتوو بن. خاك - مه‌نسور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure