كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك توانیویانه له‌ڕێگای (Apple ID)ه‌وه دزی له چه‌ند به‌كارهێنێكی ئه‌پڵ بكه‌ن به فه‌رمی داوای لێبوردن ده‌كات. كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی چین (Alipay وWeChat Pay) توشی ره‌خنه‌ی توند ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانیان به‌هۆی چه‌ند كه‌سێكه‌وه له‌رێگای (Apple ID) دزی له موبایله‌كانیان كراوه‌و كڕین و فرۆشتن به‌و به‌رنامانه‌وه كراوه كه به (Apple ID) ده‌به‌سترێن. هه‌ر به‌وهۆیه‌وه كۆمپانیای ئه‌پڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه ئه‌و كه‌سانه‌ی موبایله‌كانیان له‌رێگای (Apple ID)ه‌وه دزییان لێكراوه دوو هه‌نگاوی كۆتاییان بۆ كاراكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌كارنه‌هێناوه‌و ئه‌وه‌ش هۆكاره. هاوكات، ئه‌پڵ به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دزراوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure