یه‌كێك له كێشه به‌رده‌وامه‌كانی مۆبایله زیره‌كه‌كان و به‌تایبه‌ت به‌كارھێنه‌رانی سیستمی ئه‌ندرۆید بریتيیه له كێشه‌ی ھه‌بوونی فایله زیادو بێسووده‌كان، بێگومان یه‌كێك له ھۆكاره‌كانی خاوبوونه‌وه‌ی مۆبایله‌كانی ئه‌ندرۆید زۆری ئه‌و فایلانه‌و پڕبوونی بیرگه‌ی ناوه‌كیه‌تی. بێگومان زۆرجار له‌كاتی داگرتنی ھه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنێك فایلی تایبه‌ت دروستده‌بێت بۆ ئه‌پڵێكه‌یشنه‌كه، ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌و فایلانه دوای سڕینه‌وه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانیش ھه‌رده‌مێنن، ئه‌مه‌ش واده‌كات بیرگه‌ی مۆبایله‌كانمان زوو پڕبێت و فایلی بێسوود تێیدا زۆر ده‌بێت. له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نایابتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ڕێگایه‌وه ئه‌و فایله بێسوودانه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بسڕنه‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه بیسڕیته‌وه، دوای داگرتنی پڕۆگرامه‌كه كاتی بۆ دیاریده‌كه‌ین، به‌مه‌ش خۆی ڕۆژانه مۆبایله‌كانمان پاكده‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌وكاته‌ی خۆمان دیاریمان كردووه. لینكی داگرتنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه خاك - س/ كوردزۆن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure