پێستی رووخسار وشكبێت یان چه‌ور هه‌ندێكجار روبه‌رووی په‌ڵه‌و زیبكه‌و چرچبوون ده‌بێته‌وه، ماسكی خورماش به یه‌كێك له چاره‌سه‌ره گرنگه‌كان داده‌نرێت بۆ كێشه‌كانی پێست به‌گشتی و پێستی رووخسار به‌تایبه‌تی، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆكسیدو ڤیتامینه‌كان. سووده‌كانی خورما بۆ پێست: - نیشانه‌كانی پیربوونی پێست دواده‌خات و هۆكارێكی باشه بۆ لابردنی چرچی رووخسار. -پێست شێ‌دار ده‌كاته‌وه‌و له وشكبوونه‌وه ده‌یپارێزێت. -پێست و چالاك ده‌كاته‌وه‌و زیندوێتی پێده‌به‌خشێت. -كارده‌كات بۆ یهكرهنگ كردنی پێست و جێگه‌ی په‌ڵه‌و چاڵی رووخسار لاده‌بات. -پێست تازه‌و ناسك ده‌كاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین B2. -خورما ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C بۆیه وا له پێست ده‌كات رێژه‌یه‌كی زیاتر كۆلاجین به‌رهه‌مبهێنێت. پێویستیيهكانی ماسكی خورما: -چه‌ند دانه‌یه‌ك له خورما -ئاوی لیمۆ -ئاوی گوڵ -زه‌ردێنه‌ی یه‌ك هێلكه چۆنیه‌تی ئاماده‌كردن و به‌كارهێنانی: خورماو ئاوی لیمۆو ئاوی گوڵ و زه‌ردێنه‌ی هێلكه به باشی تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له پێستی رووخسارت، سه‌عاتێك پێوه‌ی ده‌هێڵیته‌وه‌و دواتر به ئاوی سارد ده‌یشۆیت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure