سه‌ره‌تا واده‌رده‌كه‌وێت كه زۆربه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی 2019 BMW X5 له ڕواڵه‌تیدا كرابن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ناوه‌وه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبیله بده‌ین تێده‌گه‌ین چه‌نده گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێدا كراون. له‌م ئۆتۆمبێله‌دا له پلاتفۆرمی CLAR كه‌ڵك وه‌رگیراوه. هه‌روه‌ها له پێكهاته‌یه‌كی بینایی نوێی ئه‌لیكترۆنیكی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت كه ڕێگه‌ده‌دات له به‌ره‌ی نوێی iDrive كه‌ڵك وه‌رگرێت. جگه له‌مه سیستمێكی نوێی یارمه‌تیده‌ری شۆفێری هه‌یه. هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه ده‌یسله‌مێنن كه BMW پێشه‌نگی ئۆتۆماتیكی كردن و به ئه‌لیكترۆنیكی كردنی ئامێره‌كان ده‌بێت. X5 هه‌رچه‌نده به ڕواڵه‌ت له مۆدێلی پێش خۆی ده‌چێت، به‌ڵام 11 ئینچ درێژتره، یه‌ك ئینچ به‌رزترو 2.6 ئینچیش پانتره. سه‌ره‌ڕای ئه‌م زیادبوونه به‌ڵام هێشتاش قه‌باره‌كه‌ی به SUVیه‌كی مامناوه‌ند دێته ئه‌ژمار. مه‌كینه‌ی 3 لیتری دووانه‌ی توربۆشارژی شه‌ش سیله‌ندری ناوه‌كی ئه‌م ئۆتۆمبێله بڕی 335 ئه‌سپه‌هێزو 330 پاوند-پێ زه‌بر به‌رهه‌مده‌هێنێت. له 5.3 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی له سفره‌وه ده‌گاته 60 میل له كاتژمێرێكدا. ئه‌گه‌ر هێشتا تینووی هێزی زیاتر‌و كارایی زیاترن، مۆدێلی توربۆی V8 له‌كاتی خرانه بازاڕی X5 دا به‌رده‌ست ده‌بێت كه هێزه‌كه‌ی 456 ئه‌سپه‌هێزو 479 پاوند-پێی زه‌بری هه‌یه‌و له 4.6 چركه‌دا ده‌گاته 60 میل له چركه‌دا. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure