لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه له‌نێوان ئه‌ندامانی پێشوو و ئێستای سوپای به‌ریتانیادا، ڕێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی سترێسی پاش-ڕووداو (PTSD)له‌نێوان ئه‌و سه‌ربازه دێرینانه‌دا كه له‌مدواییه‌دا وازیان له خزمه‌تی سه‌ربازی هێناوه، له هه‌موو كات زیاتره. هه‌روه‌ها ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه ژماره‌ی سه‌ربازه دێرینه‌كان كه نیشانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان تێدا ده‌ركه‌وتووه له ساڵی 2004ـه‌وه بۆ 2014 زیادی كردووه. 17%ی ئه‌و سه‌ربازنه‌ی له شه‌ڕه‌كانی عیراق و ئه‌فغانستاندا ئه‌ركیان پێسپێردراوه، نیشانه‌كانی نه‌خۆشی سترێسی پاش-ڕووداویان تێدا بینراوه. به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی هێزی پشتیوانی بوون و له به‌شی پزیشكی و لۆجیستكیدا خزمه‌تیان كردووه، 6% و هه‌روه‌ها 5%ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ش له شه‌ڕی عیراق و ئه‌فغانستاندا به‌شدار نه‌بوون نیشانه‌كانی سترێسی پاش ترۆماتیكیان تێدا بینراوه. سیمۆن وسلی پرۆفیسۆری پزیشكی بواری ده‌روونناسی كالێجی لانگ گینگ و نووسه‌ری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌ڵێت: ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه نزیكترین وێنه‌یه له واقعی ته‌ندروستی ده‌روونی هێزه سه‌ربازییه‌كان. ڕێژه‌ی گشتی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ناو سه‌رجه‌م پێرسۆنێلی ڕابردوو و ئێستای سه‌ربازی به‌ریتانیادا له‌نێوان ساڵی 2004-2006ـوه كه 4% بووه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 6% له‌نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016. PTSD بێنه‌زمییه‌كی په‌شۆكی هێنه‌ره كه له‌پاش ئه‌زموونێكی ترۆماتیك خۆ پیشانده‌دات و ده‌توانێت ببێته هۆكاری بێخه‌وی، تێكچوونی مه‌زاج و كابوسی ترۆماتیك 4% كۆمه‌ڵی سیویلی به‌ریتانی و نزیكه‌ی 5% خه‌ڵكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه‌یه به‌ره‌وڕوون. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure