ئه‌و شوێنانه‌ی زۆرترین كه‌س ده‌ستیان لێده‌ده‌ن زۆرترین ڕێژه‌ی باوكتریایان لێ كۆده‌بێته‌وه. باشترین ڕێگه‌ش بۆ خۆپاراستن له به‌كتریاكان شتنی به‌رده‌وامی ده‌سته. له شوێنی كار‌و كۆمپانیاكاندا چه‌ند شوێن كه زۆرترین ئه‌گه‌ر هه‌بوونی به‌كتریایان هه‌یه. ئه‌و شوێنانه‌ش بریتین له: *دوگمه‌و ده‌سكی ده‌رگای به‌رزكه‌ره‌وه: 61%ی دوگمه‌ی به‌رزكه‌ره‌وه‌كان (مه‌سعه‌د) به‌كتریایان له‌سه‌ره له‌كاتێكدا ته‌نها 43%ی ته‌والێته‌كان به به‌كتریا پیسن، چونكه به‌رده‌وام خاوێن ده‌كرێنه‌وه. *ده‌رگای نووسینگه‌كان: ده‌سكی ده‌رگاكانیش سه‌رچاوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆی نه‌خۆشین. ئه‌گه‌ر ده‌سكی ده‌رگاكان كۆپیر، زینك و نیكڵیان تێدا بێت و به‌هیچ شتێك دانه‌پۆشرابن ئه‌گه‌ر بوونی به‌كتریا له‌سه‌ریان زۆرتره. *ته‌خته‌كلیل: ته‌خته‌كلیل و ماوسه‌كان دوو شوێنن كه زۆرترین به‌كتریایان له‌سه‌ره. سڕینی به‌رده‌وامی ئه‌و دوو ئامێره ده‌توانێت له كوشتنی ئۆرگانیزمه‌كاندا كاریگه‌ر بێت. *ته‌له‌فۆنی ژووری كۆنفرانس: ته‌له‌فۆنه كه‌سییه‌كانیش به‌گشتی شوێنێكن كه ژماره‌یه‌كی زۆر به‌كتریایان له‌سه‌ره، به‌ڵام ته‌له‌فۆنی هاوبه‌ش وه‌ك ژووری كۆنفرانس كه زۆرترین كه‌س به‌كاریده‌هێنن مه‌ترسی هه‌بوونی به‌كتریایان زۆرتره. *پیاڵه‌كانی ژووری پشوو: 20%ی پیاڵه‌كانی ژووری پشوو به‌كتریایان له‌سه‌ره. بۆیه باشتروایه پیاڵه‌ی خۆتان به‌كاربهێنن. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure