ده‌یان ملیۆن ئه‌مریكایی كێشه‌ی خه‌وی شه‌وانه‌یان هه‌یه. زۆربه‌یان بۆ ڕزگاری له‌و كێشه‌یه ڕووده‌كه‌نه خواردنی حه‌پی خه‌و. ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه به ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشك یان به‌بێ مۆڵه‌تی پزیشك بۆ یارمه‌تی خه‌ولێكه‌وتن ده‌فرۆشرێن زیاتر له‌ناو گه‌وره‌كاندا باوه. د.دۆنۆڤان ماوست یه‌كێك له نووسه‌رانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌م بواره‌و پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان له زانكۆی پزیشكی میشیگان ده‌ڵێت: زۆبه‌ی ده‌رمانه‌كانی خه‌و كه به‌بێ مۆڵه‌تی پزیشك ده‌فرۆشرێن –وه‌ك بێنادریل و تیلێنۆل پی.ئێم- دیفێن هیدرامینیان تێدایه. ده‌شڵێت: دیفێن هیدرامین ده‌رمانێكی ئانتیكۆلێنجریكه، واته چالاكییه‌كی كیمیایی مێشك به ناوی "ئه‌سێتیكۆلین" ئه‌وه‌ستێنێت كه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له چالاكی ماسولكه‌و كرداره‌كانی مێشك وه‌ك وشیاری، فێربوون و یاده‌وه‌ری. ئه‌م ده‌رمانانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م وه‌ستاندنه‌دا ده‌توانن ببنه هۆی سه‌رگێژخواردن، قه‌بزی و كاریگه‌ری لاوه‌كی تر، ماوست ده‌ڵێت كه ئه‌گه‌ری زۆرتره به‌ته‌مه‌نتره‌كان بكه‌ونه‌ژێر ئه‌م كاریگه‌رییانه‌وه. به‌م هۆكارانه كۆمه‌ڵه‌ی به‌ساڵاچووانی ئه‌مریكا ئه‌م ده‌رمانانه‌ی وه‌ك "به‌گشتی نه‌گونجاو" بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان ناوزه‌ند كردووه. بۆ وێنه له پیاوێكدا كه پرۆستاتی هه‌یه، ده‌رمانه‌كانی ئانتیكۆلێنجریك ده‌توانن ببنه هۆی میزگیران یان كێشه‌ی به‌تاڵبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی میزه‌ڵدان. ماوست ده‌شڵێت: نیگه‌رانییه‌كی تر كه ئێستا به‌ڵگه‌كانیشی ڕوو له زیادبوونن ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنانی درێژخایه‌نی ئه‌م ده‌رمانانه ده‌بێته هۆی بردنه‌سه‌ری مه‌ترسی بیرچوونه‌وه، تا زۆرتر به‌كاربێن مه‌ترسی زۆرتره. كاری مێرگێنهاگێن ده‌رمانسازی نۆرینگه‌یی و وانه‌بێژی یارمه‌تیده‌ر له زانكۆی بوفالۆ ده‌ڵێت: ژانه‌سه‌ر، سه‌رگێژخواردن، دڵپڕی، ڕشانه‌وه، ژێرچاو ره‌شبوون، ته‌نها به‌شێكی كه‌م له نیگه‌رانییه‌كانی به‌كارهێنانی كورتخایه‌نی هایپنۆتیكه‌كانن، پۆلێك له ده‌رمان كه بۆ خه‌ولێكه‌وتن دروستكراون وه‌ك ئامبیێن، لونێستا، سۆناتاو چه‌ند ده‌رمانێكی باوی تر. توێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌و ئاكامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ساڵێكدا زیاتر له 132 ژه‌مه ده‌رمان له جۆری هایپنۆتیك به‌كارده‌هێنن، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لانیكه‌می هه‌ردوو یان سێ ڕۆژ جارێك به‌كاریانده‌هێنن، 35% مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌یان ده‌چێته‌سه‌رو مه‌ترسی مردنیان به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ده‌رمانانه به‌كارناهێنن 5 هێنده زیاد ده‌كات. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جاروباریش ئه‌م ده‌رمانانه ده‌خۆن بۆ نموونه چه‌ند هه‌فته جارێك ئه‌گه‌ری مردنیان له‌و كه‌سانه‌ی هه‌رگیز به‌كاریان ناهێنن زیاتره. خاك - ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure