لهلایهن لیژنە هاوبهشهكانی قائیمقامیهت و بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، سەمونخانەی کینگ لە سلێمانی دادەخرێت. گۆران قادر سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی رایگەیاند: رۆژانە لیژنەی فڕن و نانەواخانەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکان سەردانی سەمونخانەو نانەواخانهکان دەکات و لە کەموکورتیەکانیان دەپرسێتەوەو سەرپێچیکاران سزادەدات. وتی: فڕنی سەمونی کینگ کە نانی لوبنانیشی دروستکردووە، پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و تەندروستی بەتایبەتی نەبوە بۆیە دادەخرێت. وتیشی: لە فڕنی سەمونی کینگدا دەست بەسەر 105 قاڵبی دروستکردنی کێک و 28 سینی ژەنگاویدا گیراوە، هەروەها بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر پارچە ئاسنی ورد لە فڕنەکەیدا مەترسی بۆسەر تەندروستی کڕیارانی ئەو شوێنە دروستدەکات. روونیشيکردەوە، بەپێی رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی نابێت لە شوێنی ئامادەکردنی خواردەمەنیەکاندا جگەرە بکێشرێت، بەڵام لە کۆگای ئەم شوێنە جگەرەی تێدا کێشراوە، لەگەڵ رەچاونەکردنی پاکوخوێنی شوێنەکە. ئاماژەی بەوەشکرد، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە سەمونخانەی کینگ لە گەرەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەرووی یاسا دەکرێتەوە. خاك - راگهیاندنی قائیمقامیهتی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure