ئه‌و كه‌سه‌ی خوێن ده‌به‌خشێت پێویسته چ مه‌رجێكی تێدابێت؟ ئه‌و كه‌سانه كێن نابێت خوێن ببه‌خشن؟ له‌وباره‌یه‌وه د.سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب پسپۆڕی هه‌ناوی به سایتی خاكی راگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێن ده‌به‌خشن پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌یان تێدابێت، ئه‌گه‌رنا توشی گرفتی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه، مه‌رجه‌كان: 1- ته‌مه‌نی له‌نێوان 17-66 ساڵان بێت 2- نابێت تای هه‌بێت 3- ده‌بێت لێدانی دڵ و فشاری خوێنی ئاسایی بێت 4- نابێت هیچ نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌ی هه‌بێت به‌هۆی خوێنه‌وه 5- نابێت به‌ڕۆژوو بێت له‌وكاته‌دا 6- نابێت هیچكام له ده‌رمانه خوێن شلكه‌ره‌وه‌كان به‌كاربهێنێت، له‌وانه ئه‌سپرین 7- گه‌ر ئافره‌ت بوو، نابێت دووگیان بێت 8- ده‌بێت ڕێژه‌ی هیمۆگڵۆبین له نێردا 13.5 گرام و له مێدا 12.5 گرام بێت خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure