ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆنیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر خواردنی ته‌ندروست بخۆن مه‌ترسی گیانله‌ده‌ستدانیان كه‌مده‌بێته‌وه. ئه‌م ئه‌نجامه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ڕاسته كه به‌رنامه‌ی خۆراكی دروستیان دوای ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستپێكردووه. زیاتر له 1.4 ملیۆن كه‌س له ئه‌مریكا شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆنیان هه‌یه. توێژینه‌وه‌كانی پێشوتر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ندێك خواردن و ئه‌مجۆره‌ی شێرپه‌نجه‌یان ده‌رخستبوو. له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا پێداچوونه‌وه بۆ زانیاری 2801 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن كرا. ئه‌نجامه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه ئه‌و به‌رنامه خۆراكییه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكا دیاریكردووه بۆ پێش توشبوون یان دوای توشبوونی شێرپه‌نجه كاریگه‌ری بووه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان. ئه‌و كه‌سانه‌ی خووی خواردنی پێشنیاركراو بۆ پێش ده‌ركه‌وتنی شێرپه‌نجه‌یان ڕه‌چاوكردووه مه‌ترسی گیانله‌ده‌ستدانیان 22% له‌چاو ئه‌وانی تر كه‌متره. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی خووی خواردنی پێشنیاركراویان پاش ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشییه‌كه ڕه‌چاوكردووه، ئه‌گه‌ری گیانله‌ده‌ستدانیان به‌مجۆره‌ی شێرپه‌نجه 65%كه‌متره. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure