مادده‌ی ئاسن له خوێندا له‌گه‌ڵ هیمۆگڵۆبین یه‌كده‌گرێت و هێزی هه‌ڵگرتنی ئۆكسجینی پێده‌دات، كه‌مخوێنی به‌هۆی كه‌می ئاسنه‌وه له منداڵاندا چۆن ڕووده‌دات و چاره‌سه‌ری چییه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.پشده‌ر عوبدوڵڵاپزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان به سایتی خاكی راگه‌یاند: نیشانه‌كانی كه‌مخوێنی به‌هۆی كه‌می مادده‌ی ئاسنه‌وه‌وه به‌مجۆره له منداڵاندا ده‌رده‌كه‌وێت: 1- ڕه‌نگی منداڵه‌كه كاڵده‌بێته‌وه 2- منداڵه‌كه بێتاقه‌ت و كڕوزانه‌وه‌ی زۆرده‌بێت 3- دڵی په‌له‌په‌ل ئه‌كات واته خێراتر ئه‌بێت له‌كاتی ئاسایی 4- كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیره‌كی منداڵه‌كه ئه‌بێت 5- بێزوو (خواردنی ئه‌و شتانه‌ی كه خواردن نین بۆ نموونه (سه‌هۆڵ، گڵ و قوڕو كاغه‌ز) ئه‌مجۆره منداڵانه ئه‌گه‌ری توشبوونیان زیاتره: * ئه‌و منداڵانه‌ی به ناكامی له‌دایكده‌بن (واته پێش كاتی پێگه‌یشتن یان كاتی خۆیان ته‌واوبكه‌ن) * خواردنی شیری مانگا به فرێشی یان به ده‌به پێش ته‌مه‌نی 1 ساڵی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خواردنی سه‌ره‌كی بێت. * منداڵێك كه شیری دایكی بخوات و ئه‌گه‌ر له‌دوای 6 مانگییه‌وه خواردن نه‌درێت به منداڵه‌كه به‌تایبه‌ت ئه‌و خواردنانه یان سیریلاك كه مادده‌ی ئاسنیان تێدا زۆره. * ئه‌گه‌ر منداڵێك شیری قوت‌و بخوات و شیره‌كه مادده‌ی ئاسنی تێدا نه‌بێت. * منداڵی ته‌مه‌ن 1 ساڵ بۆ 5 ساڵ ئه‌گه‌ر زیاتر له 24 ڕه‌قه‌م واته 720 میللی لیتر شیری مانگا یان شیری بزن بخواته‌وه. * باشتره هه‌موو منداڵێك له ته‌مه‌نی 1 ساڵیدا شیكاری تاقیگه‌یی بۆ كه‌می مادده‌ی ئاسن بۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه له‌و گروپه‌ی سه‌ره‌وه بوو كه زیاتر پێشبینی كراون بۆ توشبوون كه‌واته ئه‌بێت پێش ئه‌و ته‌مه‌نه ئه‌و شیكاری تاقیگه‌ییان بۆ بكرێت. چاره‌سه‌ر: * پێدانی مادده‌ی ئاسنه به‌شێوه‌ی شروب بۆ ماوه‌ی 3 مانگ، بڕی رۆژانه‌ی شروبه‌كه ئه‌بێت به‌پێی كێشی منداڵه‌كه بێت و له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕی منداڵان دیاری بكرێت. -هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك منداڵ به‌و چاره‌سه‌ره‌ش باش نابن، له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌م هۆكارانه بێت: 1- منداڵه‌كه باش هه‌ڵنه‌كات له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كه واته باش نه‌یخوات 2- بڕێكی كه‌متر له‌وه‌ی كه پێویسته ده‌رمانه‌كه‌ی پێبدرێت 3- له‌وانه‌یه كێشه‌كه له‌جۆری ده‌رمانه‌كه هه‌بێت 4- له‌وانه‌یه كێشه له هه‌ڵمژینی ده‌رمانه‌كه هه‌بێت له ڕیخۆڵه‌دا 5- له‌وانه‌یه له‌هه‌مانكاتدا خوێنبه‌ربوونی شاراوه له ڕێڕه‌وی هه‌رسدا هه‌بێت 6- له‌وانه‌یه له‌هه‌مانكاتدا هه‌وكردنی له شوێنێكی تری جه‌سته‌دا هه‌بێت كه بوه‌ته هۆی نه‌بوونی وه‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ره‌كه 7- له‌وانه‌یه له‌هه‌مانكاتدا كه‌می مادده‌ی تری هه‌بێت وه‌ك ڤیتامی b12، یان فۆلیك ئه‌سید كه ئه‌وانیش ئه‌بنه هۆی كه‌مخوێنی 8- له‌وانه‌یه دیاریكردنی هۆكاری كه‌مخوێنیه‌كه هه‌ڵه بێت خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure