به‌شێك له حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی له‌بیرچوونه‌وه له‌و هه‌ڵانه‌ی دی.ئێن.ئه‌ی سه‌رچاوه ده‌گرن كه له‌كاتی گه‌شه‌ی منداڵدا ڕووده‌ده‌ن نه‌ك جێنه گوازراوه‌كانی دایك و باوك بۆ منداڵ. توێژینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی ده‌ماریی وه‌ك زه‌هایمه‌رو پاركینسۆنیان هه‌یه، نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وكاته‌ی كه تۆل (embryo) بوون له منداڵدانی دایكیاندا. تیمێك له توێژه‌ران به سه‌رپه‌رشتی پڕۆفیسۆ پاتریك چینێری له نۆرینگه‌ی زانستی ده‌ماری له زانكۆی كه‌مبریج گریمانه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه كۆمه‌ڵێك له خانه‌كانی مێشك كه هه‌ڵه‌ی جه‌نه‌تیكیی خۆكردیان تێدایه، ده‌توانن ببنه هۆی به‌رهه‌مهاتنی كۆمه‌ڵێك پڕۆتینی خراپ جێگیركراو كه ده‌توانن له‌ناو مێشكدا بڵاوببنه‌وه‌و له‌ئاكامدا ببنه هۆی نه‌خۆشییه‌كانی پووكانه‌وه‌ی ده‌ماری (neurodegenerative). بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی گریمانه‌كه‌یان، توێژه‌ران 173 نموونه شانه‌یان له سه‌رچاوه‌ی شانه‌ی مێشكی نیوكه‌سڵ تاقیكرده‌وه. نموونه‌كان هی مێشكی 54 كه‌س بوون: 14 كه‌سیان ته‌ندروست، 20 كه‌سیان نه‌خۆشی زه‌هایمه‌رو 20 كه‌سیشیان نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یی Lewy یان هه‌بوو كه جۆرێكی باوی بیرچوونه‌وه‌یه، به‌روارد ده‌كرێت كه 100,000 كه‌س له به‌ریتانیا له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا بن. تیمه‌كه ته‌كنیكێكی نوێیان به‌كارهێنا كه ڕێگه‌یان ده‌دا 102 جین له خانه‌كانی مێشك زیاتر له 500 جار ڕیزبكه‌ن. ئه‌م جینانه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه بن. توێژه‌ره‌كان به‌وه گه‌یشتن كه له‌م خانانه‌دا بازدانی سۆماتیك واته خۆكردی هه‌یه نه‌ك هه‌ڵه‌ی وه‌رگیراو له دایك و باوكه‌وه. ئه‌م ئه‌نجامه بۆ 27 كه‌س له هه‌ردوو گروپی نه‌خۆشه‌كان و ته‌ندروسته‌كان وه‌ك یه‌ك بوو. ئه‌م ئه‌نجامانه پێمان ده‌ڵێن كه بازدانه‌كان، كاتی گه‌شه‌ی منداڵ واته كاتێك هێشتا مێشك له گۆڕان و گه‌شه‌دایه ڕووده‌ده‌ن. پڕۆفیسۆر چیمنی ده‌ڵێت "هه‌ڵه‌كانی دی.ئێ.ئه‌ی كاتێك ڕووده‌ده‌ن كه خانه‌كان دابه‌شده‌بن و ده‌توانێت پێمان بڵێت كه بۆچی ئه‌و ژماره زۆره نه‌خۆشمان هه‌یه كه نه‌خۆشییه‌كانی بیرچوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵه له‌كاتێكدا هیچ كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی نییه، ئه‌م بازدانانه به ئه‌گه‌ری زۆر له‌كاتی گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌دا ڕووده‌ده‌ن و كاتێك گه‌وره‌تر ده‌بین ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی". پڕۆفیسۆر چیمنی ده‌ڵێت: توێژینه‌وه‌ی زیاتر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه كام جۆره بازدانه جه‌نه‌تیكییه له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی بیرچوونه‌وه‌یان هه‌یه باوتره. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure