به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌ڵامه‌ت و په‌تاكان بڵاوده‌بنه‌وه، زۆرێكمان بۆ به‌رگریكردن له‌م نه‌خۆشییه چه‌ندین ڕێگه‌و شێوازی جیاواز به‌كارده‌هێنین كه به‌پێی ڕێنمایی پزیشكان ئه‌م شێوازانه هه‌ڵه‌یه‌و پێویسته ئاگاداربین. له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: له‌كاتی هه‌ڵامه‌تدا پێویسته توشبووه‌كه ئه‌م هه‌ڵانه نه‌كات: * خۆده‌رخستن به‌وه‌ی كه نه‌خۆش نیت: ئاسانه بڵێی نه‌خۆش نیم به‌هۆی ده‌وام و ئیش و كاره‌وه به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای له‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاكی ڤایرۆسه‌كان و دره‌نگ چاكبوونه‌وه. * بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه: پاش سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌ی په‌تاو هه‌ڵامه‌ت پێویسته ڕێگری بكه‌یت له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی نه‌خۆشییه‌كه له‌ڕێی داپۆشینی ده‌م و لوت له‌كاتی پژمین و كۆكه له‌ناو ماڵ و ده‌ره‌وه‌و شتنی ده‌ست و ده‌موچاو به سابون و ئاو. * خواردنی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن (ئه‌نتی بایۆتیك): ده‌رمانی ئه‌نتی بایۆتیك ته‌نها به‌كتریا له‌ناوده‌بات له‌كاتێكدا په‌تاو هه‌ڵامه‌ت به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه ڕووده‌دات، بۆیه ئه‌نتی بایۆتیك بێ سووده‌و بگره زیانی گه‌لێك زۆره چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جۆرێك به‌كتریا دروستبێت كه به ئه‌نتی بایۆتیك له‌ناونه‌چێت ، بێجگه له كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی. * نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو و شله‌مه‌نی: ڕاسته له‌كاتی هه‌ڵامه‌ت ئیشتیهات كه‌مده‌بێته‌وه‌و به‌زه‌حمه‌ت پاروت بۆ قوتده‌چێت، به‌ڵام گرنگه بڕێكی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی بخورێته‌وه وه‌ك شه‌ربه‌تی فرێش و شۆربای مریشك. * پشتبه‌ستن ته‌نها به ده‌رمان: به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵامه‌ت به‌كاردێن به‌ته‌نها ڕه‌نگه به‌س نه‌بێت بۆ زوو چاكبوونه‌وه به‌ڵكو پێویستی به پشوو و خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو و شله‌مه‌نی و خواردنی ئه‌و خۆراكانه هه‌یه كه ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش. * به‌رده‌وامبوون له جگه‌ره‌كێشان: وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان هه‌نگاوێكی زۆرگرنگه هه‌موو كاتێك، به‌ڵام له‌كاتی هه‌ڵامه‌تدا پێویسته یان هیچ نه‌بێت كه‌متر بكێشرێت چونكه ده‌بێته زیادبوونی كۆكه به‌هۆی هه‌ستیاری سیكڵدانچكۆكه‌و بۆریچكه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure