زانیاری زیاتر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ده‌رمانه‌كانی دژه‌خه‌مۆكی و زیادبوونی كێش ده‌رده‌كه‌وێت. چه‌ند نموونه له‌و ده‌رمانانه بریتین له selective serotonin reuptake inhibitors (SSRIs) وه‌ك sertraline (Zoloft) و دژه‌خه‌مۆكی سێ-خولی وه‌ك amitriptyline (Elavil). توێژینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه زیادبوونی چه‌ندین پاوند به كێش، له كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌م ده‌رمانانه‌یه له كورت ماوه‌دا. به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له مانگی مه‌ی 2018 بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێت كه ئه‌م ده‌رمانانه په‌یوه‌ندیان به زیادبوونی كێشی درێژخایه‌نیش هه‌یه. توێژه‌ران زانیاری زیاتر له 300,000 كه‌سیان له به‌ریتانیا شیكرده‌وه كه مامناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 51 ساڵ بوو و له‌نێوان ساڵانی 2004 تا 2014 كێشیان تۆماركردبوو. نزیكه‌ی 18%یان ده‌رمانی دژه‌خه‌مۆكیان به‌كارهێنابوو. له‌ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌رمانی دژه‌خه‌مۆكیان به‌كارهێنابوو 21% مه‌ترسی زیادبوونی كێشیان زیاتربوو. زۆرترین ڕاده‌ی ئه‌م زیادبوونه‌ی كێش له ساڵی دووهه‌م و سێهه‌مدا بوو، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر زیادبوونی كێش دوای حه‌وت ساڵ ده‌رنه‌كه‌وت. خاك – ئا، سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure