22/10/2018 10:08 AM

وه‌رزشی منداڵیی ئه‌بێته‌ هۆی ته‌ندروستی داهاتووی ئێسكه‌كان

ئه‌و تازه‌ لاوانه‌ی له‌ منداڵی و مێرمنداڵیدا به‌ به‌رده‌وامی وه‌رزشیان كردووه‌، ئێسكه‌كانیان له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزشیان نه‌كردووه‌ یان له‌ منداڵیدا كه‌متر چالاكییان هه‌بووه‌ پته‌وتره‌.

توێژه‌رانی ئوسترالی ده‌ڵێن: ئه‌و كوڕو كچانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی نێوان 5 بۆ 17 ساڵیدا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام وه‌زشیان كردووه‌، كاتێك ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵی چڕیی ئێسكه‌كانیان زیاتره‌ له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی وازیان له‌ وه‌رزش هێناوه‌ یان هه‌رگیز وه‌رزشیان نه‌كردووه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری توێژینه‌وه‌ی ئێسك و مادده‌ كانزاییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

مه‌ك ڤه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت "ئێسكه‌كان وه‌ڵامی ئه‌و هێزه‌ ئه‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ریان، به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نێكدا كه‌ ئێسكه‌كان گه‌شه‌ ده‌كه‌ن، توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ زه‌خت و سترێسێك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ریان، زیاتره‌ له‌ ئێسكی كه‌سانی گه‌وره‌. هه‌ربۆیه‌ وه‌رزشی به‌رده‌وام له‌وكاته‌ هه‌ستیاره‌دا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئێسكه‌كان له‌ سه‌ره‌تای لاوێتیداو بۆ درێژه‌ی ژیانیش زۆرترین بارستایی وه‌ربگرن.

خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved