22/10/2018 02:55 PM

ئاسۆی نوێ گۆڤاری زیندانییەکان

 

ئەم گۆڤارە تایبەتە بەبابەت و دیدوبۆچوونی زیندانیەکانی چاکسازی گەورانی شاری سلێمانی،لەڕێگەی ئەم گۆڤارەوە زیندانیەکان بابەتە هەمەچەشنەکانیان بڵاو دەکەنەوە و هاوکات هاندەرێکیشە بۆئەو زیندانیانەی دیکە کەسەرقاڵی نوسین و کاری ڕۆژنامەوانی بن.

زیندانییەکان لەچاكسازی گەورانی شاری سلێمانی گۆڤارێک بەناوێ(ئاسۆی نوێ) بڵاودەکەنەوە ، ئەم گۆڤارە %٨٠ بابەت و نوسینەکانی لەلایەن زیندانەکانەوە ئامادە دەکرێت و %٢٠ لەلایەن چالاکوانی دیکەی ناوچاکسازیەکە دەنوسرێت،یەکەم ژمارەی گۆڤارە لە ١/ئەیلولی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوەو تائێستا بەردەوامە بەڵام بەناو ناوەڕۆکێکی جیاوازتر.
پێشەنگ حەمید/ بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی شاری سلێمانی بەخاکی وت:ماوەی دووساڵە ئەم گۆڤارە چاپ و بڵاو دەبێتەوە سەرەتا بەناوی(نوێ بوونەوە) پاشان بەناوی( ئاسۆی گۆڕان ) بووە دوای هەندێ گۆڕانکاری بەناوی( ئاسۆی نوێ) بڵاو دەبێتەوە کەژمارەی دەگاتە ٢٠ گۆڤار و لەدوتوێی ٣٢ لاپەڕەدایە
پێشەنگ حەمید ئاماژەشی بەوەدا:بابەتەکانی ناو ئەوبڵاکراوەیە لەشیعروچیرۆک و پەخشان و بابەتی جۆراو جۆر پێک دێت ،کەزۆربەی بابەتەکان باس لەژیان وبەسەرهاتەکانی خۆیان دەکات،ئەم بابەتانە پێش بڵاوکردنەوەیان لەلایەن لیژنەیەکی هەڵسەنگاندن پێداچونەوەیان بۆ دەکرێت تابابەتەکان لەڕووی شیاوی و دووربوون لەهەرتوندتیژیەک بڵاو بکرێتەوە،نووسەرانی ئەم گۆڤارە تەمەنیان جیاوازەودیاری نەکراوە.
وتیشی:لەبەر ئەوەی لەناوچاکسازی گەوراندا هیچ هۆکارێکی پەیوەندی کردن و بوونی هیچ تۆڕێکی ئینتەرنێت و سەرقاڵبوونی زیندانییەکان نییە ، ئەم گۆڤارە هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەوکاتانەیان بۆ پڕبکاتەوە جگە لەوەش هاندەرێکە بۆ زیاتر نوسین و بڵاو بونەوەی بابەتەکانیان. 
خاک- تانیائاوارە












































زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved