به مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان و خۆپاراستنیان له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، تۆڕی كچانی كوردستان به هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی سیمینارێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێكده‌خه‌ن. ئه‌مڕۆ 23-10-2018 سه‌عات 10:30ی به‌یانی، تۆڕی كچانی كوردستان به هاوكاری زانكۆی سلێمانی و نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، سیمینارێك بۆ د.هاژه عه‌بدوڵڵا تایبه‌ت به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له هۆڵی بابانی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیيه‌كانی زانكۆی سلێمانی رێكده‌خه‌ن. مه‌به‌ست له سیمیناره‌كه ناساندنی نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌و خۆپاراستنى ژنان و كچانه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure