23/10/2018 10:12 AM

وێنه‌.. به‌م 4 رێگه‌یه‌ ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان پاكبكه‌ره‌وه‌

پارێزگاری له ‌ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان یه‌كێكه‌ له‌كاره‌ گرنگه‌كان، چونكه‌ پاكوخاوێنی خودی ئامێره‌كه‌ له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنی وابه‌سته‌یه‌ به ‌پاكڕاگرتنی ئامێره‌كان، لێره‌دا به‌ 4 رێگای ئاسان و خێراتان ئاشنا ده‌كه‌ین:

1- به‌كارهێنانی هه‌وا بۆ پاككردنه‌وه‌ی كیبۆرد
ته‌پوتۆز یه‌كێكه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئامێره‌كان له‌ڕووی پاكوخاوێنی و كاركردنیانه‌وه‌، به ‌تێپه‌ڕبوونی كاتیش ده‌بینین كه‌ كیبۆردی ئامێره‌كه‌مان پڕبووه‌ له‌ خۆڵ و ته‌پوتۆز، باشترین رێگه‌ش بۆ لابردنی ئه‌م ته‌پوتۆزه‌ به‌كارهێنانی هه‌وایه‌، چونكه‌ سروشتی كیبۆرد وایه‌ كه‌ ناتوانرێت به‌هۆیه‌كی تر پاكبكرێته‌وه‌.

2- به‌كارهێنانی قوماشێكی نه‌رم بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاشه‌
شاشه‌ی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌هۆی ده‌ستلێدانی به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ زووزوو پیس ده‌بێت و په‌ڵه‌ی له‌سه‌ر دروستده‌بێت، بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاشه‌كان باشترین رێگه‌ پارچه‌ قوماشێكی نه‌رمی شێداره‌، چونكه‌ ئه‌مجۆره‌ پارچه‌ قوماشه‌ ئامێره‌كان پاكده‌كاته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی پێبگه‌یه‌نێت.

3- به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ددان شۆردن
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به ‌خێرایی ئامێره‌كانت پاكبكه‌یته‌وه‌ ئه‌وه‌ فلچه‌ی ددان شۆردن به‌كاربهێنه‌، به‌ڵام فڵچه‌كه‌ با كه‌مێك ته‌ڕكرابێت به ‌مادده‌یه‌كی كهولی یان به‌نزین، به‌م شێوازه‌ ده‌توانیت به‌ خێرایی ئامێره‌كه‌ت پاكبكه‌یته‌وه‌، به‌ڵام ئاگاداری به‌كارهێنانی به‌، به‌تایبه‌ت بۆ شاشه‌ی ئامێره‌كان له‌وه‌یه‌ كارێكی نه‌گونجاو بێت

4- به‌كارهێنانی گوێ پاككه‌ره‌وه‌
یه‌كێكه‌ له ‌كه‌لوپه‌له‌ هه‌رزانه‌كان و له‌ هه‌موو ماڵێكیشدا هه‌یه‌، هه‌ندێك شوێنی ئامێره‌كان ته‌سك و بچوكن ناتوانین به ‌ئاسانی پاكیانبكه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ گوێ پاككه‌ره‌وه‌ باشترین رێگه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌.

خاك – س/ الیوم السابع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved