زانایانی زانكۆی ( ماساچوستس)ی ئه‌مریكا هۆكاره‌كانی قه‌ڵه‌وبوونی مرۆڤیان ئاشكرا كرد له وه‌رزی زستاندا. ئه‌و زانایانه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه زۆر ئاسته‌مه له وه‌رزی سه‌رمادا كه‌سه‌كان بتوانن كێشیان كه‌م بكه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌ندێك له‌و پرۆسانه‌ی له مێشكدا ڕوو ده‌ده‌ن له‌و وه‌رزه‌دا، چونكه له زستاندا به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنی( سیرتۆنین )كه پێی ده‌وترێت هۆرمۆنی دڵخۆشیی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌بێته‌وه، به هۆی ئه‌وه‌شه‌وه هه‌ستكردن به برسێتی زیاتر ده‌بێت و مرۆڤ بڕێكی زیاتری كاربۆهیدرات ده‌خوات كه زۆر جار زیاتره له بڕی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌ستی برسێتیدا زاڵ بێت. ئه‌و زانایانه سه‌رنجیان داوه ئه‌و هۆرمۆنه له ژناندا و له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی سووڕی مانگانه‌یاندا زیاتر كه‌مده‌بێته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌شدا ژنان زۆرتر بۆ لای شیرینی و ئه‌و خواردنانه ڕاكێش ده‌بن كه كالۆرییان به‌رزه ، ئه‌وه‌ش ده‌ردانی سیرۆتۆنین زیاتر ده‌كات. هه‌روه‌ها به پێی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و زانایانه، جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كێشی مرۆڤه‌كان هه‌یه، به‌وه‌ی كه هه‌موان كاتی خۆیان له ده‌وری خوانی جه‌ژن به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه جۆره‌ها خواردنی به تام و چێژ له خۆی ده‌گرێت و سه‌رنجی هه‌موان ڕاده‌كێشێت بۆ خواردنیان. هه‌موو ئه‌مانه وایكردووه پسپۆڕانی خۆراك ڕێنمایی بده‌نه ئه‌وانه‌ی كێشیان زۆره ، ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به پێ بڕۆن و چالاكییه جه‌سته‌ییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، بۆ سنورداركردنی كاریگه‌ریی نه‌رێنی وه‌رزی زستان له‌سه‌ر كێش و له‌شولاریان. سه‌رچاوه: الصحە والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure