لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی ئۆریگۆنی ئه‌مریكی ده‌ریخستووه كه پاككردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی په‌رده‌و په‌نجه‌ره‌كان یارمه‌تیده‌ره بۆ كوشتنی به‌كتریا به‌هۆی كارلێككردنی ئه‌رێنی تیشكی خۆر. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه 12%ی به‌كتریاكان توانای مانه‌وه‌یان له ژیاندا هه‌یه له‌و ژووره تاریكانه‌دا كه به‌رده‌وام تیشكی خۆری به‌رناكه‌وێت، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌كتریایانه توانای زیادبوونیان هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌ناونه‌برێن. عه‌شقان فه‌هیم پور سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه رایگه‌یاندووه: مرۆڤه‌كان له ئێستادا زۆربه‌ی كاته‌كانیان له شوێنی داخراو به‌سه‌رده‌به‌ن كه رێژه‌ی زۆر گه‌ردیله‌ی تۆز‌و به‌كتریای تێدایه‌و مه‌ترسی چه‌ندین جۆر نه‌خۆشی له‌سه‌ره. مرۆڤ له چه‌ندین سه‌ده‌ی رابردوودا به‌رده‌وام ماڵه‌كانیان به‌ڕووی تیشكی خۆردا كردووه‌ته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی رووناكی، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی بوونی كاره‌باوه ته‌نها رووناكی گلۆپ به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش زیانی زۆره چونكه سووده‌كانی رووناكی سروشتی زۆر زیاتره له ته‌نها رووناككردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانمان. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure