24/10/2018 10:22 AM

ڤۆڵكسڤاگێن ئۆتۆمبێلی ناوازه‌ی ئارتێئۆن به‌نزیكه‌ی 500 ئه‌سپه‌هێز دروستده‌كات

پاش دروستكردنی جێتا به‌ توانای 600 ئه‌سپه‌هێزه‌وه‌ كه‌ ڕیكۆردێكی پێوانه‌یی له‌ خێراییدا تۆماركرد، ئێستا ڤۆڵكسڤاگێن ڕوویكردووه‌ته‌ ئارتێئۆنی سێدان تا بیكاته‌ ئۆتۆمبێلێكی به‌هێزی كێبڕكێ. ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی جیهانی Time Attack له‌ سیندی، تیمێك له‌ داهێنه‌ران له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌داو به‌ دوو به‌رامبه‌ركردنی هێز، سێدانی (sedan ) ڤۆڵكسڤاگێنی ART3onی نوێیان له‌ ئۆسترالیا دروستكرد. له‌م مۆدێله‌دا مه‌كینه‌ی 2.0 لیتریی توربۆشارژی TSL، له‌سه‌ر بنه‌مای مۆدێلی range-topping R-Lineنوێبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

له‌كاتێكدا ئۆتۆمبێلی ستانداردی ئه‌م مۆدێله‌ له‌ ئه‌مریكا 268 ئه‌سپه‌هێز به‌رهه‌مده‌هێنێت، ART3onی نوێ 483 ئه‌سپه‌هێزو 442 پاوند-پێ هێزی زه‌بر به‌رهه‌مده‌هێنێت. یه‌كخستنی گوازه‌ره‌وه‌ی حه‌وت دانه‌یی  DSG، له‌گه‌ڵ سیستمی 4Motion AWD  ئه‌و تواناییه‌ به‌ سێدانه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ ده‌دات كه‌ له‌ 3,9 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی له‌ سفره‌وه‌ بگه‌یه‌نێته‌ 62 میل له‌ كاتژمێرێكدا، ئه‌وه‌ش واته‌ به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی ڤۆڵكسڤاگێن ئارتێئۆن كه‌ تائێستا دروستكراوه‌.

هه‌روه‌ها خێرایی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ گۆڕه‌پانی كێبڕكێی لودێنهام له‌ سیدنی تاقیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ره‌ژوورییه‌. له‌ڕێگه‌ی ته‌ختدا، ئارتێئۆنه‌كه‌ ده‌توانێت ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش خێراتر بێت.

لیستی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی بۆ گه‌یشتن به‌م لێهاتووییه‌ جێبه‌جێكراون بریتین له‌ توربۆشارژێری 3 قۆناغه‌، بڕی سووته‌مه‌نی دڵخواز، ئه‌یرباكسی  RacingLine، هه‌روه‌ها سیستمی فێنككه‌ره‌وه‌ی مه‌كینه‌كه‌شی باشتركراوه‌ كه‌ په‌مپێكی سووته‌مه‌نی و سیستمی ئێگزۆزی هه‌یه‌. داهێنه‌ره‌كان هه‌روه‌ها  ART3onیان له‌گه‌ڵ سیستمی هه‌ڵواسینی Bilstein Clubsport  و ڕاگری APR یه‌كخستووه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تایه‌ی Pirelli P-Zero Trofeo نیوه‌-ساف توانای پێویست بۆ ڕاگرتنی ئارتێئۆن دابینده‌كات. ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌ كورسی كێبڕكێ و قه‌فه‌سی ڕۆڵ بۆ پاراستنی سه‌رنشینه‌كان پڕكراوه‌ته‌وه‌.

خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved