24/10/2018 10:25 AM

هواوی مۆبایلی نوشتاوه‌ به ئینته‌رنێتی 5G ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆمپانیای هواوی چینی ته‌له‌فۆنی  Mate 20-seriesی ئاشكراكرد.

دوای ڕێوڕه‌سمی ئاشكراكردنی ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ ڕیچارد یو له‌ وتووێژكدا ده‌ڵێت كه‌ "له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنی نوشتاوه‌ كارده‌كه‌ین" ئینته‌رنێتی 5Gیشی پێ زیاد ده‌كه‌ین". تائێستا ورده‌كاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ ئێستادا كۆمپانیاكانی سامسۆنگ و هواوی له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌ نوشتاوه‌كان كارده‌كه‌ن و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ تا 2019 بخرێنه‌ بازاڕه‌وه‌و كۆمپانیاكان له‌ كێبڕكێدان كه‌ كامیان زووتر ئینته‌رنێتی 5G له‌ ساڵی 2019 بخاته‌ بازاڕاه‌وه‌.

ته‌له‌فۆنه‌ نوشتاوه‌كان قه‌باره‌یان گه‌وره‌تره‌و له‌ قه‌باره‌ی ته‌بلێتدان، كه‌ ده‌كرێت به‌ ساده‌یی بنوشتێنه‌وه‌و له‌ گیرفاندا جێگه‌یان ده‌بێته‌وه‌.

خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved