چاره‌سه‌ری كیمیایی ده‌توانێت كاریگه‌ری سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی له‌سه‌ر نینۆك و مووه‌كانی نه‌خۆش دابنێت. ئێستا له حاڵه‌تێكی تایبه‌تدا پیاوێك ڕه‌نگی هه‌موو نینۆكه‌كانی بوونه‌ته قاوه‌یی. پیاوێكی 42 ساڵی سعودی كه شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، چوار خول چاره‌سه‌ری كیمیایی وه‌رگرتووه. پێنج مانگ دوای ده‌ستپێكی چاره‌سه‌ره‌كه پزیشكه‌كانی نه‌خشێكی تایبه‌تیان له‌سه‌ر نینۆكه‌كانی به‌دیكرد كه دواتر به‌ره به‌ره ڕه‌نگیان گۆڕا بۆ قاوه‌یی و هێڵێكی سپیش له ناوه‌ڕاستیاندا ده‌ركه‌وت. ئه‌م ڕه‌نگه قاوه‌ییه حاڵه‌تێكه كه پێیده‌وترێت "مێلانۆنیچیا" كاتێك ڕووده‌دات كه ئاستی مێلانین له نینۆكه‌كاندا زیادبێت. مێلانین مادده‌یه‌كه كه ده‌بێته هۆی ڕه‌ش یان قاوه‌یی بوونی گلێنه‌ی چاو، موو و پێست. پزیشكه‌كان ده‌ڵێن: شه‌ش مانگ دوای به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری كیمیایی، نینۆكه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌وه دۆخی ئاسایی. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure