له ئه‌مریكا چاره‌سه‌ره‌كانی ڕووتانه‌وه‌ی موو ساڵانه پیشه‌سازییه‌كی 3.6 ملیار دۆلاری به‌رهه‌مده‌هێنن كه له ته‌واوكه‌ره‌كانی وه‌ك شامپۆكان، نه‌شته‌رگه‌ری و كڵاوه له‌یزره‌ییه‌كانیش له‌خۆده‌گرێت. به‌ڵام ئایا به‌ڕاستی سوودیان هه‌یه؟ یه‌كێك له باوترین جۆره‌كانی له‌ده‌ستدانی موو تاسییه كه ساڵانه له ئه‌مریكادا 50 ملیۆن پیاو و نزیكه‌ی 30 ملیۆن خاتوون ده‌خاته‌ژێر كاریگه‌رییه‌وه. ئه‌مجۆره‌ی له‌ده‌ستدانی موو جه‌نه‌تیكییه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن ڕێژه‌ی زیاد ده‌كات. تاسیی پیاوان زیاتر ده‌به‌سترێته‌وه به هۆڕمۆنی دیهایدرۆتێستۆسترۆن. جیا له‌مه چه‌ندین جۆری تری ڕووتانه‌وه‌ی سه‌ر بوونی هه‌یه. بۆ ده‌ستنیشانكردنی جۆر‌و هۆكاری له‌ده‌ستدانی موو، پزیشك ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌ی خوێن ئه‌نجامبدات تا بزانێت چ مادده‌یه‌كی كانزایی یان چ نه‌خۆشییه‌كی تر بووه‌ته هۆكار، ئایا له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا ئه‌و شته باوه یان نا و به‌پێی ئه‌م زانیارییانه چاره‌سه‌ر داده‌نێت بۆ كه‌سه‌كان. به‌گشتی كاریگه‌رییده‌رمانه‌كان په‌یوه‌ندی به هۆكاره‌كه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر سترێس یان كه‌می مادده‌ی كانزایی یان كه‌مخه‌وی هۆكار بێت، ڕووتانه‌وه‌كه كاتییه‌و دوای لاچوونی هۆكاره مووه‌كان ده‌ڕوێنه‌وه به‌ڵام جگه له‌م حاڵه‌تانه، ده‌رمانه‌كان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure