بۆچی له په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیدا ده‌مێنینه‌وه كه خۆشحاڵمان ناكات؟ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ڵێت له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بێت پێمانوایه جێهێشتنی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان زیانی لێده‌دات. توێژینه‌وه‌كه له ژماره‌ی نوێی جورناڵی كه‌سایه‌تی و ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاوبووه‌ته‌وه. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه كاتێك كه‌سێك له په‌یوه‌ندییه‌ك دێته‌ده‌ر ته‌نها له بیری خۆیدا نییه‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌شی له‌به‌رچاوه. سامانسا جۆئێل به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: تا زیاتر كه‌سێك بڕوای وابێت كه به‌رامه‌به‌ره‌كه‌ی وابه‌سته‌و گیرۆده‌یه‌تی به‌و ڕێژه‌یه‌ش ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه كه‌مده‌بێته‌وه. توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ڵێن بڕی كات، سه‌رچاوه‌كان و ئه‌و هه‌سته‌ی كه ده‌یبه‌خشین هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕیاری جیایی بده‌ین یان نا. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێیوابێت كه ته‌نیایی خراپتره، ئاماده‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كدا بمێنێته‌وه كه ڕه‌زامه‌ندی ناكات. جۆئێل ده‌ڵێت یه‌كێكیتر له هۆكاره‌كانی مانه‌وه له په‌یوه‌ندی له‌مجۆره‌دا، هیوایه به باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كه. ئه‌و شته‌ش وه‌ك شمشێرێكی دوو لێو وایه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه باشتربوو ئه‌وه بڕیارێكی دروسته. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure