24/10/2018 03:01 PM

نزار قەبانی : شاعیری خۆشەویستی و ئافرەت


وەرگێڕان و ئامادەكردنی : شەهلا ئەنوەر 
سەرچاوە : مجلە هی، ئاژانسی هەواڵی سوری


نزار قەبانی شاعیری سوری و دبلۆمات لە ۲۱ی مارسی ساڵی ۱۹۲۳ لە خێزانێكی ناسراوی  دیمەشق لە دایك بووە، لە ڕۆژی ٤/۳٠ ساڵی۱۹۹۸ كۆچی دوای كردووە .
 لە ماوەی نێوان سالی لەدایك بوون و كۆچی دوایدا چەندەها بەرهەمی شیعری هەیە كە هەندێكیان بە نەمری ماونەتەوە و بونەتە كرۆكی هونەرو گۆرانی لە نیشتیمانی عەرەبیدا . 

لێرەدا بە چەند بەشێكی كورت  باس لە هەندێك لایەنی ژیانی دەكەین :
  باسێكی كەم لەسەر منداڵی نزار و خۆكوشتنی خوشكەكەی و كاریگەری لەسەر شیعرەكانی :
 وەك ئەوەی لە یادەوەریەكانیدا باس دەكێرت نزار خولایای شیعری لە باوكیەوە بۆ ماوەتەو هەروەها لە باپیریەوە حەزو خولیای هونەر و هەموو جۆرەكانی هوونەری بۆ ماوەتەوە، دەوترێت كەنهێنی خۆشویستنی بۆ جوانی و ڕەنگەكان و ڕەنگی سەوز بەتایبەت لەوەوە هاتەوە كە لەماڵەكەیاندا لە دیمەشق چەندەها جۆری گوڵی شامی و درەختیان هەبووە وەك ڕیحانە و یاسەمین و نەعناع و نارنج . هەروەها حەزو خولیای بۆ مۆسیقا هەبووە كە لەسەر دەستی مامۆستای تایبەت وانەی ژەنینی ئالەتی عودی پێوتراوە .
كاتێك كە نزار منداڵ بوو خوشكەكەی كە ناوی (ویساڵ)بوو كۆتای بەژیانی خۆی هێنا دوای ئەوەی خێزانەكەی ناچاریان كردبوو هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێكدا بكات كە خۆشی نەدەویست ئەمەش كاریگەری قوڵی لە ناخی نەزاردا جێهێشت . 
نزار لە باسی خۆ كوشتنی خوشكەكەیدا دەڵێت (وێنەی خوشكەكەم كاتێك دەمرێت لە پێناوی خۆشەویستیدا لە گۆشتمدا هەڵكۆڵراوە، لە مردنەكەیدا لە ڕابیعە عەدەویە جوانتر بوو )......
 نزار لەگەڵ دایكی پەیوەندیەكی بەهێزی هەبوو كە چەندەها هۆنراوەی شیعری بۆ نوسیوە تێیدا بەهاوبەشی باسی خۆشەوستی بۆ دیمەشق خۆشەویستی بۆ دایكی كردوە نموونەی ئەو شعیرانەی بۆدایكی نوسیوە لە دیوانی (الرسم بالكلمات )دا هەیە.
نزار قەبانی و دیوانە شیعریەكانی :
خاوەنی ۳٦ دیوانی بڵاوكراوەیە، كە یەكەمین دیوانەكانی لە ساڵی ۱۹٤٤ لە ژێر ناوی (قالت لی سمرا‌و) بڵاوكردووەتەوەو  بەردەوام بووە لە هۆنراوە و شیعر نوسین و بڵاوكردنەوەی كە لەماوەی نیو سەدەدا ۳٦ دیوانی چاپكردووە و دیارترینیان (تفولە نهد، الرسم بالكلمات ،تنویعات نزاریە علی مقام العشق، هوامش علی الهوامش، سیرە زاتیە لسیاف عربی ،قاموس العاشقین ،سیبقی الحب سیدی ).
  هاوسەرگیری نزار قەبانی:
لە ژیانیدا دوو جار هاوسەرگیری كردووە، هاوسەری یەكەمی كچی پوری بووە كە بوون بە خاوەنی دوو منداڵ هەدبا‌و و تۆفیق ، لە ساڵی ۱۹۷۳ تۆفیقی كوڕی كۆچی دوایی كرد كە خوێندكاری كۆڵێژی پزیشكی بوو لە قۆناغی پێنج و ئەمەش كاریگەری گەورەی دروست كرد لە ژیانیدا، هەروەها لەساڵی ۲٠٠۷ هاوسەری یەكەمی كۆچی دوایی كرد.
هاوسەرگیری دووەمی لەگەڵ ئافرەتێكی عێراقی بوو بە ناوی بەڵقیس راوی  كە لە شەڕی ناوخۆیی لوبناندا لە ساڵی ۱۹۸۲ كوژرا .وە خاوەنی دوو منداڵ بوون بە ناوەكانی عومەر و زەینەب .لە ژیانیدا جارێكیتر هاوسەرگیری نەكرددووە .

كاریگەری مردی بەڵقیس و تۆفیق لەسەر نزار قەبانی :
نزار لە ژیانییدا زۆر ڕوداوی ناخۆشی بەسەرهاتووە لەوانە مردنی تۆفیقی كوڕی كە گاریگەری گەورەی دروست كرد لە ناخیدا و بەهۆنراوەیەك شینی بۆ كرد بە ناوی ( الامیر الخرافی توفیق قبانی ) .دواتر كوژرانی بەڵقیسی خێزانی لە ساڵی ۱۹۸۲ لە ئەنجامی تەقینەوەی كونسوڵخانەی عێراق لە بەیروت كە بە هۆنراوەی بەڵقیس شینی بۆكرد كەیەكێكە لەگرنگترین هۆنراوەكانی.
  
نزار قەبانی شاعیری ئافرەت و خۆشەویستی : 
ناوەڕۆكی شیعرەكانی نزار قەبانی بریتین لە باسی ئازادی ئافرەت بەتایبەت چوار دیوانی سەرەتایی پێكهاتووە لە بابەتی خۆشەویستی، دواتر ڕووی كردە شیعری سیاسی. هەروەها بابەتی عیشق و خۆشەویستی كاریگەری گەورەی هەبوو لەبەناوبانگ بوون و بڵاوبونەوەی ناوی نزار قەبانی. لەلایەن چەندەها هونەرمەندی كۆن و تازە وە كراون بە گۆرانی و وتراون وەك ( أم كلپوم ، عبدالحلیم حافز، نجاە صغیرە ،فایزە أحمد ،ماجدە الرومی ،محمد عبدە ،كازم الساهر و چەندین هونەرمەندی تر ....

نزار قەبانی باڵێۆزی دیبلۆماسی :
لە كونسوڵخانەی سوری لە دیمەشق دەمەزرا كاتێك تەمەنی ۲۲ ساڵ بوو، ماوەی مانەوەی لە قاهیرە درێژەی نەكێشا و لەوێوە ڕۆشت بۆ شارە جۆراوجۆرەكانی تر.لەساڵی ۱۹٥۲ بوو بە باڵێۆزی سوریا لە لەندەن بۆ ماوەی دوو ساڵ و لەو ماوەیەدا فێری زمانی ئینگلیزی بوو، دواتر لە ئەنقەرە بوو بە باڵێۆز .دواتر لە ساڵی ۱۹٥۸ بوو بە باڵێۆزی سوریا لە چین بۆ ماوەی دوو ساڵ ،ئینجا لە ساڵی ۱۹٦۲ بوو بە باڵێۆزی سوریا لە مەدرید بۆ ماوەی چوار ساڵ. تا ئەو كاتەی گەڕایەوە بۆ لوبنان و لەوێ نیشتەجێ بوو   لە ساڵی ۱۹٦٦ ڕایگەیاند كە كاتەكانی بۆ شیعر تەرخان دەكات .

مردنی نزار قەبانی و وەسێتنامەكەی: 
دوای كوژرانی بەڵقیسی هاوسەری نزار لوبنانی جێهێشت و لە نێوان پایتەختە ئەوروپیەكاندا هاتووچۆی دەكرد، تا لە كۆتایدا لە لەندەن نیشتەجێ بوو كە پانزە ساڵی كۆتایی ژیانی لەوێ بەسەر برد. بەردەوام بوو لە بڵاوكردنەوەی دیوانە شیعریەكانی و هۆنراوەكانی تا لە ساڵی ۱۹۹۷ نزار باری تەندروستی ناجێگیر بوو و لە دوای چەند مانگێك كۆچی دوایی كرد لە بەرواری ۱۹۹۸/٤/۳٠ لە تەمەنی ۷٥ ساڵیدا لە لەندەن، لە وەسێت نامەكەیدا كەلە نەخۆشخانە نووسیویەتی دەڵێت (وەسیەت دەكەم كە لە دیمەشق بنێژرێم) ،دوای چوار ڕۆژ لە كۆچی دوایی نزار لە دیمەشق نێژراو و لە مەراسیمی بەخاك سپاردنەكەیدا چەندەها چین و توێژی كۆمەڵگەی سوری و كەسایەتی دیار و ڕۆشببیران و هونەرمەندان بەشدار بوون .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved