25/10/2018 09:19 AM

زریانێكی به‌ھێز روو له‌ كه‌ناراوه‌كانی مه‌كسیك ده‌كات

زریانی "ویلا" كه‌ناراوه‌كانی مه‌كسیك"ی گرته‌وه‌و ھه‌زاران كه‌سیش بۆ شوێنی پارێزراو گوازرانه‌وه‌.

ناوه‌ندی نیشتمانی ئه‌مریكی بۆ كه‌شوھه‌وا بڵاویكرده‌وه‌، خێرایی بای زریانه‌كه‌ی مه‌كسیك له‌ سه‌عاتێكدا 195 كیلۆمه‌تره‌و یه‌كێكه‌ له‌ به‌ھێزترین زریانه‌كان كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌و ناوچانه‌ی "مه‌كسیك" بگرێته‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر زه‌ریای ھێمن ده‌ڕوانن.

لێپرسراوانی وڵاته‌كه‌ش ھۆشدارییان داوه‌ته‌ ھاووڵاتیان و رایانگه‌یاندووه‌، ھه‌زاران كه‌س كه‌ له‌ژێر مه‌ترسیدا بوون بۆ ناوچه‌ی ئارام و پارێزراو گوێزراونه‌ته‌وه‌.


خاك - ئاژانسه‌كان 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved