25/10/2018 02:40 PM

ژینگە ژیانە

ئەم پیشانگایە كە بەرهەمی 47 كاریكاتێرست بە 176 كاریكاتێر بەشداریانكرد كە تایتلی پیشانگەكە (ژینگە ژیانە) كە هەر بەشداربوویەك بە 5 كار بە ئەندازەی A3 بەشداری كردبوو كە 3 ئیشی لەسەرژینگە بوو 2 كاریشیان ئازادبوون لە بابەتدەكانیاندا.

ناوەندی 7ڕەنگە ناوەندێکی هونەری شاری سلێمانییە لە درێژەی کاروچالاکییە هونەریەکاندا پیشانگەی هاوبەشی كاریكاتیری باشوروڕۆژهەلاتی كوردستانی كردەوە
ئەم پێشانگایە بە هاوبەشی كاریكاتێرستانی باشورو ڕۆژهەڵاتی كوردستانی لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە نمایشکرا کە لەم ئەم پیشانگەیەدا كە بەرهەمی 47 كاریكاتێرست بە 176 كاریكاتێر بەشداریانكرد كە بەناونیشانی (ژینگە ژیانە) كە هەر بەشداربوویەك بە 5 كار بە ئەندازەی A3 3 ئیشی لەسەرژینگە بوو 2 كاریشیان ئازادبوون لە بابەتدەكانیاندا وپێشانگەكە لەیەن د.ڕێبوارسەعید کرایەوە بۆ ماوەی 3 ڕۆژبەردەوام بوو.
بەختیار سەعید بەڕێوەبەری ناوەندی 7ڕەنگە بەخاکی وت:جگە لەکردنەوە و نمایشکردنی ئەم کارانە ،لەم پێشانگەیەدا 7 ڕەنگە جگە لە دەلی پیشانگەكە بۆ هەر كاریكاتێرستیك یەكێك لە كارەكانی بۆ كراوە بە پۆستكارت، هەروەها چاپكردنی رۆژنامەیەك بەناوی كاریكاتێر كە دەبیتە پاشكۆیەكی بەردەوامی ناو ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ لە پێشانگاکەدا ژمارە سفری ئەم پاشکۆیە بڵاو بویەوە.
ئاماژەشی بە بڵاوكردنەوەی 2 كتیبی تایبەت بە كاریكاتێر كە یەكیان بەناوی ڕوخسار گۆرین كە لەلایەن (رزگار سەعید)ەوە لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێردراوەتە سەر زمانی كوردی و لەسەر ئەركی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان- لقی سلیمانی چاپكراوە، كتیبی دووەم بەناوی (میژووی هونەری كاریكاتێر) كە هونەرمەند (پەروەر) كاری وەرگێڕانی لە زمانی عەرەبییەوە بۆكردووەو هەردوو كتیبەكە وەرگێران و دیزانەكەی خۆبەخشانە ئەنجامدراوە لەلایەن وەرگێرەكانییەوە.
خاک- تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved