تێكچوونی ئه‌و باردۆخه‌ی له كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستاندا ڕوویداوه‌و سلێمانی و ده‌وروبه‌ری گرتۆته‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی دروستكردووه. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندازیار تاهر عه‌بدوڵڵا قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاندووه: به‌هۆی دابه‌زینی مه‌ودای بینینی سه‌ر ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ كه‌متر له‌و رێژه‌یی پێوانه‌كراوه‌و بۆ سه‌لامه‌تی بۆ فڕۆكه‌كه، له سه‌عات 8:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه ئاسمانی فڕۆكه‌خانه داخراوه به‌سه‌ر گه‌شته‌كاندا. وتیشی: كاتی باشبوونی كه‌شناسی ناوچه‌كه دابینكردنی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، بڕیاريشه تا كاتژمێر 5:00ی ئه‌مڕۆ ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وامبێت، به‌ڵام تا كاتی باشبوونی بارودۆخی كه‌شناسی و چاكبوونی مه‌ودای بینین گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه. خاك - به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان و ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure