ژه‌هری جۆرێكی دووپشك به‌ناوی deathstalker واته "وته‌بێژی مه‌رگ" هاوكات كه زۆر كوشه‌نده‌و له‌ناوبه‌ره، زۆر گرانبه‌هایه‌و نرخی هه‌ر گاڵۆنێك له‌م ژه‌هره به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ 150 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌مه‌ش واته گرانترین شله‌مه‌نی جیهانه. له‌وانه‌یه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م گرانییه دژواربوونی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ژه‌هره بێت. بۆ نموونه ئه‌مجۆره دووپشكه له‌گه‌ڵ هه‌ر پێوه‌دانێك ته‌نها 2 میلی لیتر ژه‌هری هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش به‌م مانایه كه بۆ پڕكردنی گالۆنێك (4 لیتر) له‌م ژه‌هره ئه‌بێت ئه‌م دووپشكه 2.64 ملیۆن جار پێوه‌بدات و كۆی ئه‌م پڕۆسه پڕمه‌ترسیه‌ش به‌ده‌ست به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی تێدا بكرێت زیانێكی زۆر به‌ر كه‌سه‌كه ده‌كه‌وێت. به‌ڵام هۆكارێكی تری ئه‌م گرانییه بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌م ژه‌هره مه‌ترسیداره له‌ناو خۆیدا هه‌ڵگری چه‌ندین مادده‌ی به‌سووده كه له‌بواری زانستی و پزیشكیدا كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت. بۆ نموونه كلۆرۆتۆكسینه‌كان قه‌باره‌یه‌كی زۆر گونجاویان هه‌یه‌و له‌ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسین به خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی ناو مێشك و مۆخی پشته‌وه، ئه‌توانن زۆر یارمه‌تیده‌ر بن له دیاریكردنی وردی قه‌باره‌ی لووه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان. ژه‌هری دووپشكی deathstalker هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی مالاریا، ئێم ئێس، پسورۆزیاریس، شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك و دوو و چه‌ندی نه‌خۆشییه‌كی تریش سوودی هه‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure