27/10/2018 09:41 AM

دابەشكردنی ئاو لەچەند گەڕەك و شوێنێكی سلێمانی رادەگیرێت

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارین و لافاوەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی ترى هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی قەشقۆڵی هەردوو هێڵی ئاوی دوكان – سلێمانی راگیراوەو دابەشكردنی ئاوی زۆربەی ناوچەكانی سلێمانی دەوەستێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خاك، رایگەیاندووه: بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی قەشقۆڵی هەردوو هێڵی 1  و 2 دووكان ــ سلێمانی راگیراوە تا رونبوونەوەی ئاوەكە.

رونیشیكردۆتەوە: بەوهۆیەشەوە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و ناوچەی قڕگەو قەزاو ناحیەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و پیرەمەگرون و تەكێ و ئەڵلایی و گەڕەكەكانی راپەڕین، ناحیەی بەكرەجۆو تاسڵوجە ئاویان نابێت تا ئاساییبونەوەی رەنگی ئاوەكە بۆ دۆخی جارانی.


خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved