به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رجه‌كانی كاركردنی سیستمی ته‌ندروستی و له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌رمانخانه‌یه‌ك داده‌خه‌ن. له راگه‌یه‌نراوێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه كۆپیه‌كی بۆ خاك نێردراوه، فریا عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری قائیمقامیه‌تی سلێمانی له لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كان و كارنه‌كردن به سیستمی ته‌ندروستی و هه‌بوونی ساكاڵا له‌سه‌ر فرۆشتنی ده‌رزی ماوه به‌سه‌رچوو، ده‌رمانخانه‌ی فارمه‌سیا له شه‌قامی گۆرانی شاری سلێمانی داده‌خرێت. وتیشی: له‌كاتی سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ ده‌رمانخانه‌ی فارمه‌سیا، ده‌ركه‌وتووه هه‌مان ئه‌و ده‌رزیه ماوه به‌سه‌رچووه‌ی به هاووڵاتیانی فرۆشتووه، له شوێنه‌كه‌یدا هه‌یه كه پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه له ده‌رمانخانه‌كاندا. راشیگه‌یاند: خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه ده‌رزیه به‌سه‌رچووه‌كان به‌سه‌ر هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ساغبكاته‌وه به‌بێ ره‌چاوكردنی زیانی ده‌رزیه‌كه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كان. وتیشی: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌رمانخانه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی كارڕای پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. نوێنه‌ره‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوای له هاووڵاتیانیش كرد، له‌كاتی كڕینی ده‌رمان سه‌رنجبده‌ن له به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی، له‌كاتی هه‌بوونی ده‌رمانی به‌سه‌رچوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure