1- زۆرینه‌ی خانمان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه چاویلكه (هه‌روه‌ها چاویلكه‌ی به‌ر خۆر) كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌رنجڕاكێشتر بوونی پیاوان داده‌نێت. كه‌وایه ئه‌م ئیكسسواره ساكار‌و بچووكه ئه‌توانێت كاریگرییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ڕاكێشانی سه‌رنجی خانمان دابنێت. كه‌وایه له‌یادی مه‌كه‌ن كه چاویلكه‌ی گونجای ڕووخساری خۆتان هه‌ڵبژێرن. 2- چاكه‌ت و پانتۆڵ: له‌دنیای مۆدێرندا پیاوان زۆرتر بۆ دیداره بازرگانییه‌كان و كۆبوونه‌وه ره‌سمییه‌كان چاكه‌ت و پانتۆڵ له‌به‌رده‌كه‌ن و وزه‌و كاریگه‌ری به‌رچاوی چاكه‌ت و پانتۆڵ له‌سه‌ر خانمان له‌به‌رچاو ناگرن. ده‌روونناسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه فۆرمی V له جه‌سته‌ی پیاواندا (واته فۆرمێك كه پۆشینی چاكه‌ت و پانتۆڵ ئه‌یبه‌خشێته جه‌سه‌ته‌ی پیاوان) نیشانه‌ی ته‌ندروستی و به‌هێزبوونی جه‌سته‌یه‌و ئه‌مه‌ش به‌لای خانمانه‌وه دڵڕفێنتریان ئه‌كات. 3- كراسی خوری: كراسی خوری باش وائه‌كات پیاوان میهره‌بان و نیان ببینرێن و له توڕه‌ییان كه‌مده‌كاته‌وه. له‌ڕووی ده‌روونناسییه‌وه پیاوان به له‌به‌ركردنی ئه‌مجۆره جلانه، ئه‌توانن هه‌ستێكی خۆش و ئاسووده به خانمان ببه‌خشن. 4- كراس و تی‌شێرتی په‌مه‌یی: زۆرینه‌ی پیاوان ڕه‌نگی په‌مه‌یی به ڕه‌نگێكی خانمانه ئه‌زانن، به‌ڵام زۆر بینراوه كه پیاوانێك جلی ئه‌م ڕه‌نگه‌یان كردۆته‌به‌رو سه‌رنجی خانمانیان ڕاكێشاوه. لێكۆڵه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كان به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌م ڕه‌نگانه له‌به‌رده‌كه‌ن زۆر شادترو ئه‌رێنیتر دێنه پێشچاو. 5- قه‌مسه‌ڵه‌ی چه‌رم: ئه‌و پۆشاكانه‌ی له چه‌رم دروستده‌كرێن هه‌میشه گرانبه‌ها دێنه به‌رچاو و ده‌بنه هۆی باشتربوونی ستایل و ڕواله‌تی كه‌سه‌كه‌و هه‌ستی بڕوا به‌خۆیی پێده‌به‌خشن. تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی قه‌مسه‌ڵه‌ی چه‌رم ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه سه‌رنجڕاكێشه. 6- كاتژمێر: خانمان گرنگییه‌كی زۆر ئه‌ده‌ن به ورده‌كارییه‌كان و كاتژمێرێكی جوان ئه‌توانێت به‌لای ئه‌وانه‌وه گوزارشت بكات له كه‌سایه‌تی و كاریگه‌رییه‌كی زۆر دابنێت. له‌یادتان بێت كه ته‌نانه‌ت كاتژمێرێكی دیجیتاڵیش له‌هیچ باشتره. 7- جلی وه‌رزشی: هه‌ر ئه‌وجۆره‌ی پیاوان حه‌زده‌كه‌ن خانمان له جلی وه‌رزشیدا ببینن، خانمانیش زۆر له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و پیاوانه‌دان كه به جلی وه‌رزشییه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام پیاسه ئه‌كه‌ن. خاڵی گرنگی ئه‌م كاریگه‌رییه خێرایه بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ردوو خانمان و پیاوان حه‌زیان له‌و كه‌سانه‌یه كه جه‌سته‌یه‌كه‌ی به‌هێزو ته‌ندروستیان هه‌یه. 8- پێڵاو: خانمان له‌ڕێگه‌ی پێڵاوه‌كانتانه‌وه ئه‌توانن كۆمه‌ڵێك ڕاستی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئێوه بزانن. پێڵاوی خراپ ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ی یان ده‌ستكورته یان ڕه‌زیله. پێڵاوی كۆن یان ناپاك ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ئاست ڕواڵه‌ت و جلوبه‌رگی خۆی كه‌مته‌رخه‌مه. پێڵاوی نوێ و جوان گوزارشت له پیشه‌ی باش و ده‌روونی شۆخی ئێوه ده‌كات. پێڵاو گه‌ر زۆر جوان بێت، زۆرتر له‌هه‌ر ئیكسسواراتێكی تر كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانمان دائه‌نێت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure