كۆلیسترۆڵ، یه‌كێكه له چه‌ورییه‌كانی له‌شی مرۆڤ كه پێكهاته‌یه‌كی گرنگی خانه‌كانه‌و به‌شداریش ده‌كات له دروستكردنی هۆڕۆمۆنه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی وزه بۆ له‌ش. هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی كۆلیسترۆڵ له جگه‌ر دروستده‌كرێت، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش په‌یوه‌سته به خواردنه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه د.داهات حوێزی پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: به شێوه‌یه‌كی گشتی كۆلیتسرۆڵ دوو جۆری هه‌یه، ئه‌وانیش: * چه‌وری خوێنی خه‌ستی زۆرHDL چه‌وری باشی خوێنه كه به‌رگری ده‌كات له ڕه‌قبوونی بۆریچكه خوێنیه‌كان. * جۆری دووه‌میان كه جۆره خراپه‌كه‌یه‌تی پێیده‌وترێت چه‌وری خوێنی خه‌ستی كه‌م LDL كه به‌شداری ده‌كات له ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان و په‌یوه‌ندی به خواردنه‌وه هه‌یه. جۆریێكی تریشی چه‌وری هه‌یه پێیده‌وترێت چه‌وری سیانی چه‌وری سه‌ر جگه‌ر TGئه‌مجۆره‌یان له هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی تر زیاتر په‌یوه‌سته به خواردنه‌وه. هۆكاری بۆماوه‌یی و هۆكاری به‌ده‌ستهێنراویش هه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری خوێن: 1- به‌هۆی هۆكاری بۆماوه‌یی هه‌ندێك خێزان چه‌وری خوێنیان زۆر به‌رزه ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه له‌وانه‌یه قه‌ڵه‌و نه‌بن و خواردنیشیان ته‌ندروست بێت. 2- خواردن په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به چه‌وری خوێنه‌وه هه‌یه، خواردنه‌كانی وه‌كو شتی سوره‌كراو و گۆشت و هێلكه‌و شیری چه‌ورو خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، ئاستی كۆلیسترۆڵ و چه‌وری سیانی به‌رزده‌كه‌نه‌وه. 3- قه‌ڵه‌وی هۆكارێكی تره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن و چه‌وری سه‌ر جگه‌ر. 4- ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزش ناكه‌ن مه‌ترسیان زۆره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری خوێن، زۆر له توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ڵێن كه وه‌رزشكردنێكی به‌رده‌وام یارمه‌تی دابه‌زاندنی چه‌وری خراپ و به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌وری باشی خوێن ده‌دات. 5- له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌نی مرۆڤ و به‌ساڵاچوون، ئاستی كۆلیسترۆڵیش به‌رزده‌بێته‌وه، هه‌ندێك نه‌خۆشی درێژخایه‌ن وه‌كو نه‌خۆشی سستی ڕژێنی ده‌ره‌قی (غوده‌ی ته‌مه‌ل) و نه‌خۆشی گورچیله‌و شه‌كره، مه‌ترسی ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر ده‌كه‌ن، به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان مه‌ترسی به‌رزبونه‌وه‌ی چه‌وری ناو خوێن زیاد ده‌كات وه‌كو ده‌رمانی ستیرۆیدو حه‌بی مه‌نع و حه‌بی دژه خه‌مۆكی و هه‌ندێك ده‌رمانی هۆڕمۆنی. نیشانه‌كانی: * هیچ ناڕه‌حه‌تی و نیشانه‌یه‌ك نیه كه پیشانی بدات ئاستی چه‌وری خوێن به‌رزبوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاستی چه‌وری خوێن زۆر به‌رزبێته‌وه ئه‌وا دیواری بۆریچكه خوێنیه‌كان توشی ڕه‌قبوون ده‌كات و بۆشاییه‌كه‌ی ته‌سكده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش ڕێڕه‌وی خوێن به‌و بۆریچكه خوێنیه كه‌مده‌بێته‌وه‌و له‌وانه‌یه به‌ته‌واوی بوه‌ستێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ری قاچ توشی ڕه‌قبوون و گیران بێت، كه‌سه‌كه توشی ئازاری قاچ ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌كاتی ڕۆیشتن و ڕاكردن، ئه‌گه‌ر له‌پڕ خوێنبه‌ره‌كه بگیرێت ئه‌وا خوێن به‌ره‌و ئه‌و قاچه ناچێت و دوور نییه پێویستی به بڕینه‌وه بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌سكبوونه‌وه‌و گیرانه له خوێنبه‌ری مێشك بێت ئه‌وا كه‌سه‌كه توشی جه‌ڵته‌ی مێشكیش ده‌كات. * كاتێك یه‌كێك له خوێنبه‌ره تاجیه‌كانی دڵ توشی ڕه‌قبوون و ته‌سكبوونه‌وه ده‌بێت و ڕۆیشتنی خوێن كه‌مده‌بێته‌وه، كه‌سه‌كه زوو زوو ئازاری سه‌ر سنگ و هه‌ناسه‌ته‌نگی بۆ دێت (زه‌بحه‌ی دڵ)، خۆ ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ره‌كه به‌ته‌واوی بگیرێت ئه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی دڵ كه خوێنی له‌و خوێنبه‌ره‌وه بۆ دێت ده‌مرێت و جه‌ڵته‌ی دڵ په‌یداده‌بێت. * به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری سیانی (چه‌وری سه‌ر جگه‌ر) مه‌ترسی هه‌یه بۆ گیرانی خوێنبه‌ره تاجیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و به‌مۆمبونی جگه‌رو هه‌وكردنی په‌نكریاس. * هه‌ندێك نیشانه‌ی ده‌گمه‌ن هه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری خوێن وه‌كو گرێی چه‌وری ژێر پێست و چه‌وری زیاده‌ی سه‌ر جومگه‌كان و په‌ڵه‌ی زه‌ردی سه‌ر پێڵوی چاو. بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن: * پێویسته كه‌سه‌كه بۆ 16 سه‌عات هیچی نه‌خواردبێت پاشان پشكنینه‌كه ئه‌نجامبدات. * جگه له‌م پشكنینه، هه‌ندێك خاڵی تریش له‌پێشچاو ده‌گیرێت بۆ دیاریكردنی مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری، وه‌كو بوونی هۆكاری تری نه‌خۆشی وه‌كو ته‌مه‌ن و جگه‌ره‌كێشان و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌كره‌و به‌رزه‌فشاری خوێن و نه‌خۆشی گورچیله، جگه له بوونی نه‌خۆشی دڵ له خێزاندا. چاره‌سه‌ر: * یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری خوێن بریتییه له خواردنێكی ته‌ندروست و كه‌مچه‌وری. خواردن په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك خواردنی ته‌ندروست هێنده‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمان سوودی ده‌بێت. * گرنگیدانی تایبه‌ت به سه‌وزه (وه‌كو خه‌یارو كاهو و كه‌له‌رم و گێزه‌ر) و میوه‌كان (به‌تایبه‌تی سێ‌و و هه‌رمێ و مزره‌مه‌نیه‌كانی وه‌كو پرته‌قاڵ و لیمۆ) و دانه‌وێڵه‌كانی (وه‌كو نۆك و بازیلاو پاقله‌مه‌نیه‌كان) زۆر به‌سووده بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌ره‌زاتی (وه‌كو گازۆو فستق و عه‌لی باباو گوێز) زۆر به‌سووده، (به‌ڵام گوڵه‌به‌ڕۆژه چه‌وری خوێن زیاد ده‌كات). وا باشه نه‌خۆشه‌كه زۆربه‌ی خواردنه‌كانی كوڵاو بێت و دووربكه‌وێته‌وه له خواردنه‌ی سوره‌كراو و له‌فه‌و پیتزا، بۆ گۆشتیش پێویسته زیاتر گۆشتی ماسی و مریشك بخورێت. * بۆ دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری خوێن وا باشه وه‌رزشێكی ڕێكوپێكی به‌رده‌وام بكرێت. * ده‌رمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن كاتێك به‌كاردێت كه كه‌سه‌كه ئاستی چه‌وری خوێنی زۆر به‌رزبێت یاخود نه‌خۆشی دڵ یان شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بوو، یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له پارێزی خواردن و وه‌رزشكردن ئاستی چه‌وریه‌كه هه‌ر دانه‌به‌زی پێویسته له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر پارێزی خۆی هه‌ر به‌رده‌وامبێت. * له حاڵه‌تی ده‌گمه‌نی به‌رزبونه‌وه‌ی چه‌وری سیانی ئه‌گه‌ر به حه‌ب چه‌وریه‌كه دانه‌به‌زیێت نه‌خۆشه‌كه پێویستی به غه‌سلی خویێن ده‌بێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure