كانزاكارانی كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی دوو تاشه‌به‌ردیان دۆزیوه‌ته‌وه كه یه‌كپارچه ئالتون دایپۆشیوه و مه‌زه‌نده ده‌كرێت نرخه‌كه‌یان ملیۆنه‌ها دۆلار تێپه‌ڕێنێت. به‌پێی كۆمپاینای (R.N.C)ی كه‌نه‌دی پسپۆڕ له كاری هه‌ڵكه‌ندن و گه‌ڕان بۆ كانزاكان له ناوچه‌ی كانه كانزاكانی (كالگوریی) له باشوری ئوستورالیا، به‌رده هه‌ره گه‌وره‌كه‌یان كێشی 95 كیلۆگرامه و ڕووپۆشه كانزاییه زه‌رده‌كه‌شی 68 كیلۆیه. به‌ردی دووه‌میش (63) كیلۆیه و به ڕووپۆشێكی ئاڵتون داپۆشراوه كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته دوو ملیۆن دۆلار. (مارك سالبی) لێپرسراوی جێبه‌جكێكاری كۆمپانیا كه‌نه‌دییه‌كه وتی: بڕیار دراوه به‌رده هه‌ره گه‌وره‌كه‌یان له زیادكردنێكی ئاشكرادا بخرێته ڕوو و هه‌ركه‌سێكیش ئاره‌زووی كڕینی كرد پێی ده‌فرۆشرێت. وته‌بێژی ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ته‌نها له هه‌فته‌ی ڕابردوودا بڕێكی زۆری ئاڵتونیان ده‌رهێناوه كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته (11) ملیۆن دۆلار. زۆربه‌ی كات كۆمپانیاكانی كانزاكاریی له ئوستورالیا له هه‌ر ته‌نێك به‌رد ته‌نها دوو گرام ئاڵتون ده‌رده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیا كه‌ندییه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی كه له هه‌ر ته‌نێك به‌رد دا 2200 گرام ئاڵتون ده‌ربهێنێت. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی پسپۆڕیش له بواری كانزاكاریدا، ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیا كه‌نه‌دییه ده‌یكات گرنگه، چونكه به ده‌گمه‌ن ئه‌و بڕه زۆره‌ی ئاڵتون له تاشه‌به‌رده‌كان جیاده‌كرێته‌وه. ئه‌و كۆمپانیای كانزاكارییه له مانگی ته‌موزی ڕابردووه‌وه ده‌ستیكردووه به كاری هه‌ڵكه‌ندن و پشكنین كاره‌كه‌شی كاتێك ده‌ست پێكرد كه شوێنه‌واری كانزای زه‌ردی له ناوچه‌یه‌كدا به‌دی كرد كه ده‌كه‌وێته (500) مه‌تر له ژێر زه‌وییه‌وه.
سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure