زانایانی بواری زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كان له ژێر ئاوی نزیك كه‌ناره‌كانی ویلایه‌تی ته‌سمانیا جیهانێكی گڕكانیی ونبوویان دۆزییه‌وه كه لێوانلێوه له ژیانی ده‌ریایی. زانایان و توێژه‌ره‌وانی سه‌ربه ڕێكخراوی كۆمنوێلس بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی و پیشه‌سازیی ئه‌و جیهانه ونبووه‌یان له دووریی 400 كیلۆمه‌تری خۆرهه‌ڵاتی ته‌سمانیا دۆزییه‌وه. به‌رزایی گڕكانه مه‌زنه‌كانی ژێر ئاوه‌كه 3000 مه‌تره له قوڵایی ده‌ریاكه‌وه و تا لوتكه‌ی گركانه‌كه‌ش له‌ژێر ئاودایه. دكتۆره ( تارا مارتن) كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه زانستییه ده‌ڵێت» چیا ده‌ریاییه‌كان له قه‌باره و شێوه‌یاندا جیاوازن ، هه‌ندێكیان لوتكه‌كانیان تیژه، له كاتێكدا هه‌ندێكی تریان ده‌شتی ته‌خت و به‌رفراوانیان هه‌یه كه چه‌ند گردێكی شێوه قوچه‌كیی بچوكیان تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه له كۆندا و به هۆی چالاكییه‌كی گڕكانییه‌وه دروست بووبن». مارتن وتیشی « بوونی نه‌خشه‌ی وورد بۆ ئه‌و ناوچانه شتێكی زۆر گرنگه بۆ یارمه‌تیدانمان تا به شێوه‌یه‌كی باش ئه‌و ژینگه ده‌ریاییه ده‌گمه‌نانه بپارێزین و به‌ڕیوه‌ی به‌رین و بشبێته خاڵی ده‌ستپێكردنی توێژینه‌وه‌كان له داهاتوودا». ئه‌و پسپۆڕه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی « ئه‌م دیمه‌نه سروشتییه زۆر هه‌مه‌جۆره و بێگومان ده‌بێته خاڵێكی بایه‌لۆژی گه‌رم كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری ژیانی ده‌ریایی ده‌پارێزێت، له‌وانه‌ش نه‌هه‌نگی پشت كۆم و و نه‌هه‌نگیی فڕیوی كلك درێژ و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی زینده‌وه‌ری ده‌گمه‌ن». دكتۆر ئه‌ریك ووهله‌ر كه به‌شدار بوویه‌كی دیكه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یه له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌نها له ماوه‌ی دوو ڕۆژی دۆزینه‌وه و گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان ته‌نها له‌سه‌ر زنجیره چیا ده‌ریاییه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌هه‌نگی پشت كۆم و نه‌هه‌نگی فڕیوی كلك درێژی شێوه فرۆكه‌یان دیوه، یه‌كه‌م ڕۆژ نزیكه‌ی 28 نه‌هه‌نگی پشت كۆم و دووه‌م ڕۆژیش 60 بۆ 80 نه‌هه‌نگی فڕیوی شێوه فرۆكه‌ی كلك درێژ». ووهله‌ر وتی : ئه‌م چیا ده‌ریاییانه نیشانه‌یه‌كی گرنگن بۆ كۆچی نه‌هه‌نگی پشت كۆم له ژێر ده‌ریادا، ئێمه سه‌رنجمان دان ئه‌وان له ناوچه‌ی زاووزێی زستانه‌وه كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌ی خۆراك په‌یاداكردنی هاوینه». سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure