په‌یكه‌ری ئازادی، یه‌كێكه له دیارترین په‌یكه‌ره‌كان له جیهانداو ده‌كه‌وێته دورگه‌ی ئازادی له شاری نیويۆرك له ویلایه‌تی نیۆركی ئه‌مریكا. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌و په‌یكه‌ره: 1. ئه‌م په‌یكه‌ره له ژنێك پێكهاتووه كه له كۆت و به‌ندی سته‌مكاری، رزگاری بووه‌و به ده‌ستی راستی مه‌شخه‌ڵێكی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ستی چه‌پیشی كتێبێكی هه‌ڵگرتووه كه به نه‌خش له‌سه‌ری نوسراوه 4ی ته‌موزی 1776 كه مێژووی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه. 2. ئه‌م په‌یكه‌ره له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا دروستكراوه. فه‌ره‌نسا به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ئه‌مریكا كه له‌نێوان ساڵی (1775-1783) روویداوه، له 4-7-1884 ئه‌م په‌یكه‌ره‌ی وه‌ك دیارییه‌ك له‌پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا، پێشكه‌ش به‌و وڵاته كردووه. 3. ناوی ره‌سميی ئه‌م په‌یكه‌ره بریتییه له Liberty Enlightening the Worldه واته ئازادی جیهان رووناكده‌كاته‌وه. 4. كۆی به‌رزییه‌كه‌ی له نزمترین خاڵی بنكه‌كه‌یه‌وه تا به‌رزترین خاڵی مه‌شخه‌ڵه‌كه، 305 پێ و یه‌ك ئینجه (93 مه‌تر). 5. به‌رزییه‌كه‌ی له پێیه‌وه تا لوتكه‌ی سه‌ری 111 پێ و شه‌ش ئینجه. به‌رزییه‌كه‌ی له پێیه‌وه تا لوتكه‌ی مه‌شخڵه‌كه 151 پێیه (46 مه‌تر). 6. كۆی كێشی په‌یكه‌ره‌كه 225 تۆنه، واته 450 هه‌زار پاوه‌ند. 7. ئه‌م په‌یكه‌ره له چه‌ندین كاتی جیادا نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، له‌وانه: 1938، 1984-1986، 2011-2012. له بنكه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌شدا مۆزه‌خانه‌یه‌ك هه‌یه كه پێیده‌وترێت مۆزه‌خانه‌ی ئازادی. 8. دیزاینه‌ری ئه‌م په‌یكه‌ره، فریدریك ئۆگوستی بارتۆڵدی (1834-1904)ه كه په‌یكه‌رتاشێكی فه‌ره‌نسی بووه، به‌ڵام ئه‌ندازیاری بیناسازییه‌كه‌ی گوستاڤ ئیفڵ (1832-1923)ه كه تاوه‌ری ئیفڵیشی دروستكردووه. 9. بارتۆڵدی ده‌موچاوی په‌یكه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌موچاوی دایكی دروستكردووه. 10. په‌یكه‌ری ئازادی یه‌كێكه له‌و په‌یكه‌رانه‌ی كه میوانێكی زۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه رووی تێده‌كه‌ن، ته‌نها له ساڵی 2009دا سێ ملیۆن و 200 هه‌زار میوان سه‌ردانیان كردووه. 11. له 28/10/1886 له‌لایه‌ن گرۆڤه‌ر كلیڤلاند سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكاوه به‌ڕه‌سمی كراوه‌ته‌وه. خاك - وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure