به‌پێی ده‌رئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی راجستێر ئه‌نجامدراوه، ئه‌كرێت به یارمه‌تی وایرۆسه‌كان، لایه‌نه جێنێتیكییه‌كان و ده‌رمانه‌كانی ئێستا، گه‌شه بدرێت به مووه ناسكه‌كانی ناو گوێچكه‌ی ناوه‌وه. ئه‌م مووانه كه وه‌كو یه‌كه‌م قۆناغی بیستنی ده‌نگ دێنه ئه‌ژمار، به‌ره‌به‌ره‌و له ته‌مه‌نی پیریدا كوالیتی خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و چیتر به‌شێوه‌ی سروشتیش خانه‌كانی ئه‌م مووانه گه‌شه ناكه‌ن و ئه‌م بابه‌ته ئه‌بێته هۆی له‌ده‌ستچوونی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر توانای بیستنی كه‌سه‌كه. به‌ڵام له‌ناو ئه‌ژه‌ڵانی تردا (بۆ نموونه باڵنده‌كان و بۆق و ماسییه‌كان) خانه‌كانی ده‌وروپشتی خانه مووییه‌كان، خۆیان ئه‌بن به خانه‌ی موویی و پێش به‌و زیانه ئه‌گرن كه ته‌نانه‌ت تائێستاش هۆكاری ئه‌م بابه‌ته نه‌زانراوه. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، لێكۆڵه‌ران یه‌كێك له پڕۆتینه‌كان به‌ناوی ERBB2ـیان خسته‌ژێر توێژینه‌وه كه له‌ناو خانه موویه‌كانی گوێچكه‌ی مشكی تازه له‌دایكبوودا بوونی هه‌یه. لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌یانوت ERBB2 ڕۆڵێكی گرنگی له به‌رهه‌مهێنانی خانه مووییه نوێیه‌كاندا هه‌یه‌و لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كانیش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه خانه‌كانی ده‌وروپشتی گوێچكه‌ی ناوه‌وه كه هه‌ڵگری ERBB2 بن، شانسێكی زۆرتریان هه‌یه تا ببنه خانه‌ی موویی. له قۆناغه‌كانی دواتردا لێكۆڵه‌ران ده‌ستیاندایه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی ئه‌بنه هۆی هاتنه‌دی ئه‌م پرۆتۆئینه. هه‌روه‌ها ئه‌وان ئاڵوگۆڕێكیان له‌ناو جه‌سته‌ی مشكه‌كاندا پێكهێنا تا ERBB2ــییه‌كی زۆرتر به‌رهه‌مبهێنن و پاشان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆتۆئینه ده‌رمانی تایبه‌تیان پێدان. به‌مجۆره‌و ده‌رئه‌نجام لێكۆڵه‌ران توانیان گه‌شه‌بده‌ن به به‌دیهاتنی خانه موویه‌كان كه ئه‌مه ئه‌توانێت ببێته چاره‌سه‌ری كه‌ڕی. كه ئاكامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له گۆڤاری نیۆرۆ ساینسدا بڵاوكراوه‌ته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure