جه‌ستن تیمبرله‌یك ئه‌ستێره‌ی دیاری جیهانی رایگه‌یاند كه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له گۆرانی وتن ده‌وه‌ستێت به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی ته‌ندروستییه‌وه. له هه‌ژماره تابه‌ته‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، جه‌ستن تیمبرله‌یك رایگه‌یاندووه كه ئاهه‌نگه‌كانی داهاتووی تا 31ی كانوونی دووه‌می داهاتوو راده‌گرێت واتا به‌رواری ئاهه‌نگگێڕانی ڕۆژی له‌دایكبوونی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناجێگیری ته‌ندروستییه‌وه. تیمبرله‌یك داوای لێبوردنی له هه‌وادارانی كرد‌و وتی: پزیشكان داوایان لێكردووم بۆ ماوه‌یه‌ك گۆرانی وتن بوه‌ستێنم، چونكه ده‌نگه ژێیه‌كانی زیانێكی زۆر گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه. تیمبرله‌یك له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌پاش دابڕانێكی كاتی گه‌ڕایه‌وه مه‌یدانی هونه‌ری و نوێترین ئه‌لبوومی (the man of the woods)ی پێشكه‌شكرد كه ده‌نگێكی زۆری دایه‌وه‌و فرۆشێكی زۆری هه‌بوو. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure