لێكۆڵه‌ره‌وانی زانكۆی گۆیڵفی كه‌نه‌دی له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه نیسك یارمه‌تیده‌رێكی زۆرباشه بۆ دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵ و فشاری خوێن. هه‌روه‌ها خواردنی نیسك به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و رێك، دڵ و شانه خوێنه‌كانی له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر غوده‌كان هه‌یه. لێكۆڵه‌ره‌وان هه‌ستان به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك، له‌و رێگه‌یه‌وه به‌شداربووانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه چه‌ند خواردنێكی جیاوازیان تاقیكرده‌وه له‌نێوان برنج و په‌تاته‌و نیسك. ده‌ركه‌وت نیسك هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌زاندنی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، له‌كاتی خواردنی برنج و نیسك پێكه‌وه رێژه‌ی شه‌كر 20% دابه‌زی به به‌راورد به خواردنی برنج به‌ته‌نها، هه‌روه‌ها خواردنی په‌تاته‌و نیسك رێژه‌ی شه‌كری به‌بڕی 30% دابه‌زاند به به‌راورد به خواردنی په‌تاته به‌ته‌نها. ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی نیسكه به رێژه‌یه‌كی زۆر له پرۆتین و ڤیتامینه‌كان و ئۆمێگا3 و ئۆمێگا6. هه‌روه‌ها نیسك توانای وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی لوه‌كانی هه‌یه‌و سه‌رچاوه‌ی پێكهاته‌ی ترشی ئه‌مینیه كه یارمه‌تی ده‌ردانی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین، به‌مه‌ش مرۆڤ له خه‌مۆكی ده‌پارێزێت. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure