Jennifer Lopez ئه‌وكات كه جێنیفێر ناچاربوو ماڵی خۆیان به‌جێبهێڵێت و شه‌وانه به‌ته‌نها له ستێدیۆیه‌كی سه‌ماكردن و له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌ك بخه‌وێت، ته‌نها 18 ساڵ ته‌مه‌نی بوو. ناكۆكی ئه‌و و دایكی له‌سه‌ر پیشه‌ی ساماكردن بوو. چه‌ند مانگێك دواتر جێنیفێر توانی له ئه‌وروپا كاری دڵخوازی خۆی بدۆزێته‌وه. دواتر جێنیفێر له كێبڕكێیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ییدا توانی ده‌رفه‌تی سه‌ماكردن له درامایه‌كه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بقۆزێته‌و پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ماڵی گواسته‌وه بۆ لۆس ئانجلیس. Jim Carrey كاتێك باوكی جیم بێكاربوو، بنه‌ماڵه‌كه‌ی خانووه‌كه‌یان له‌ده‌ستچوو ناچاربوون ژیانی خۆیان بگوازنه‌وه بۆ ناو ئۆتۆمبێلێك. دواتر كاتێك جیم گه‌یشته ته‌مه‌نی 16 ساڵان بڕیاریدا واز له خوێندنگا بهێنێت و له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی شانۆی پێكه‌نینییه‌وه یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بدات. جیم له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه ئه‌م قۆناغه دژواره‌ی ژیانی كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی هه‌ستی شۆخ و توانای ئه‌و له پێكه‌نین هێنانی خه‌ڵك. جێم كێری سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌هامه‌تی و ناخۆشییه‌كان هه‌رگیز ده‌ستی له هه‌وڵ و كۆشش هه‌ڵنه‌گرت و ده‌رئه‌نجام توانی له ژیانی داهاتوویدا زۆر سه‌ركه‌وتوو بێت. Charlie Chaplin له‌وانه‌یه بتوانین بڵێین چارلی چاپلین به‌ناوبانگترین ئه‌كته‌ری جیهانه. به‌ڵام زۆر كه‌س ئه‌مه نازانێت كه كاتێك چاپلین ته‌نها ته‌مه‌نی 10 ساڵان بوو، باوكی به‌هۆی گیرۆده‌بوونی كهوله‌وه گیانیله‌ده‌ستداو پێشتریش دایكی به‌هۆی نه‌خۆشی ده‌روونییه‌وه له نه‌خۆشخانه جێگیركرابوو. چاپلین له ته‌مه‌نی 14 ساڵاندا به‌ته‌واوی هه‌ژاربوو. له‌سه‌ر شه‌قام ئه‌خه‌وت و بۆ پاشماوه‌ی خواردنه‌كان ئه‌گه‌ڕا. ئه‌و بۆ ده‌ربازبوون له‌م نه‌هامه‌تییه په‌نای هێنا بۆ دنیای كۆمیدی و له‌پشت ئه‌م كۆمیدییه‌وه فرمێسكه‌كانی خۆی حه‌شاردا. ده‌رئه‌نجام ئه‌و بوو به به‌ناوبانگترین و خۆشه‌ویستترین كۆمیدیه‌نی جیهان. Steve Harvey به‌رنامه‌كانی ستیو هاروی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، لایه‌نگرانێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه، به‌ڵام تا گه‌یشتن به‌م ناوبانگه تاڵی و سوێرییه‌كی زۆری چێشت. ئه‌و له كۆتایی ده‌یه‌ی 80دا ده‌ستیكرد به كاری كۆمێدی، به‌ڵام جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی و كه‌وتنه ئه‌ستۆی خه‌رجی دوو مناڵه‌كه‌ی ناچاریكرد ژیانی بگوازێته‌وه بۆ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی. هاوری ماوه‌ی 3 ساڵ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ژیا، تا ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجام بۆ به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ته‌له‌فزیۆنی بانگهێشتكرا. سامانی هاوری له ئێستادا نزیكه‌ی 140 ملیۆن دۆلاره. Hilary Swank له‌ڕاستیدا هیلاری سوانك له‌ناو پاركێكی گه‌ڕۆكدا گه‌وره‌بوو. ئه‌و و دایكی له لۆرییه‌كی به‌تاڵدا ئه‌ژیان كه بۆ ئه‌وان ماڵ بوو. هیلاری سوانك دوو خه‌ڵاتی ئۆسكاری له ده‌ستكه‌وتی كاری پڕۆفشناڵی خۆیدا هه‌یه (كه هه‌ردووكیانی پێش ته‌مه‌نی 30 ساڵی وه‌رگرتووه) و ئێستاش سامانه‌كه‌ی به نزیكه‌ی 40 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure