زۆرێك له هاووڵاتیان ڕاهاتوون له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ئاو له‌كاتی نانخواردندا، به‌ڵام ئه‌مه كۆمه‌ڵێك زیانی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ. له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانست و خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: زیانه‌كانی ئاو خواردنه‌وه له‌كاتی نانخواردندا ده‌بێته هۆی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1- دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی مادده‌ی زه‌رداوی جگه‌رو مادده تڕشه‌ڵۆكانی گه‌ده كه ڕێگری ده‌كات له هه‌رسكردنی خواردن به‌باشی. 2- هێواشكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌رس و كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای له‌ش له دروستكردنی ئه‌نزیمه گرنگه‌كانی گه‌ده‌و ڕیخۆڵه. 3- كه‌مكردنه‌وه‌ی سووده‌كانی به‌ها خۆراكی و ڤیتامین و كانزاكانی ناو خواردن. 4- ئه‌گه‌ری زیادبوونی مادده ژه‌هراویه‌كانی ناو جه‌سته له ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی هه‌رسكردنی خواردن به‌باشی. 5- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ئاوی سارد له‌كاتی خواردن زیاتر هه‌رسكردن هێواش ده‌كاته‌وه له‌چاو ئاوی گه‌رم یان ئاسایی و ڕه‌نگه ببێته هۆی ئاوسانی سك و ڕیخۆڵه‌كان. 6- بێگومان هه‌موو جۆره خواردنه‌وه‌یه‌ك هه‌مان زیانی هه‌یه‌و خواردنه‌وه گازیه‌كان زیانی زیاتریان هه‌یه. 7- هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نیه كه خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم باشتره بۆ دابه‌زاندنی كێش له ئاوی سارد وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی یه‌ك بۆ دوو په‌رداخ ئاو پێش خواردن كه‌مێك یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ئاو له‌نێوان ژه‌مه‌كان به به‌رده‌وامی. 8- هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نیه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئاوخواردنه‌وه به‌پێوه زۆر مه‌ترسیداره وه‌ك له هه‌ندێك شوێن باسكراوه گوایه مه‌ترسی هه‌یه بۆ جگه‌رو په‌نكریاس یان ده‌بێته هۆی مردن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure