28/10/2018 07:37 PM

هندستان ئامادەسازی دەکات بۆ پەردە لادان لەسەر بەرزترین پەیکەر لە جیهاندا.

هندستان ئامادەسازی دەکات بۆ پەردە لادان لەسەر بەرزترین پەیکەر لە جیهاندا لە هەفتەی داهاتوودا.ئەم پەیکەرە بەرزە  سەردار ڤالابهبهای پاتێلە ، کە سیاسی یەکی بەناو بانگ و سەرکردەیەکی کۆمەڵایەتی هندستان بوو لە خەبات  بۆ ئازادی  کە دەرئەنجامەکەی سەربەخۆیی هندستانی لێهاتە ئاراوە لە ساڵی ١٩٤٧ لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکاری  بەریتانیا. ئەم پەیکەرە زەبەلاحە ١٨٢ م. بەرزە و دەڕوانێت بەسەر ڕوباری نارمادا لە باشوری هندستان لە ویلایەتی گوجارات، پەیکەرەکە ئامادەیە بۆ پەردە لەسەر لادان لە ٣١- ١٠ ، کێشی ئەم پەیکەرە بەنزیکەیی ١٨٥٠ تەن برۆنزە.
'لە جیهاندا خەڵکی دەربارەی پەیکەری ئازادی لە ئەمریکا قسە دەکەن ، ئێمە دەمانەوێت پەیکەری سەردار پاتێل دروست بکەین دوو هێندەی قەبارەی پەیکەری ئازادی بێت' ئەمە وتەی نارێندرا مۆدی سەرۆک وەزیران بوو لە ساڵی  ٢٠١٣. پەیکەری ئازادی بە بنکە کەشیەوە ٩٣ م. بەرزە .
پرۆژەکە ڕاگەیەندرا لە ساڵی ٢٠١٠ لەکاتێکدا مۆدی تەنها سەرۆک وەزیری ویلایەتی گوجارات بوو ، پەیکەرەکە دروست کراوە بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی ویڵایەتی گوجارات و هاوکاری حکومەتی فیدراڵی هندستان وە هەروەها چەند بەخشەرێکی تایبەتی.

 

بەپێ ی خەمڵاندنەکان نزیکەی ٤١٠ ملێۆن دۆلاری ئەمریکی تێچووە و لیژنەی سەرپەرشتی کردنی دروست کردنی پەیکەرەکە داوای لە خەڵکی کرد پارە بە پرۆژەکە ببەخشن بۆ ئەوەی پەیکەرەکە تەواو بکرێت ، مۆدی داوای لە جوتیارەکانی سەرتاسەری وڵات کرد کە ئاسن ببەخشن.
وێنەکە دەری دەخات کە هندی یەکان کۆتا کاری خۆیان لە سەر پەیکەرەکە دەکەن کە کراسێکی لە بەردایەو شاڵێکی بەسەردا داوەو پارچەیەک قوماش کە بۆ داپۆشینی بەشی خوارەوەی گیانیەتی پۆشیویەتی. شاڵ و پارچە قوماشەکە بەتەواوی لۆچی پێوە دیارە . ئەمە وەک خەونێکە کە مۆدی سورە لە جێ بەجێ کردنی لە خولی یەکەمی سەرۆک وەزیرانی هندستاندا.

پرۆژەکە مۆزەخانەیەک و سەنتەرێکی توێژینەوەو شارێکیکی یاری لە خۆدەگرێت و هۆتێلکی سێ ئەستیرەیش لە ناوچەیەکی نزیکی پەیکەرەکە بنیاد نراوە .

 

سەرچاوە : CNN
وەرگێڕانی : هێمن حسن صاڵح




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved