له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوودا ده‌گیرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن. ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێنه‌ری سلێمانی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند: به شێوه‌ی قاچاخ و له‌ژێر كه‌لوپه‌لی ئێرانی، بڕی 170 كیلۆگرام جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراو هاورده‌ی شاری سلێمانی كراوه. وتی؛ جگه‌ری به‌ستوی هاورده‌كراو به‌هۆی خاوبونه‌وه‌و به‌ستنه‌وه‌ی دووباره، زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، بۆیه هه‌میشه ڕێنماییه ته‌ندروستیيه‌كان جه‌خت له نه‌خواردن و خۆلێدوورخستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن. وتیشی: پێشئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی بیخاته بازاڕه‌وه‌و بیفرۆشێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و به نووسراو ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كراوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی. راشیگه‌یاند: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی جگه‌ره به‌ستووه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ر‌ی سلێمانی كراوه بۆ له‌ناوبردن، هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure