له وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا فڕۆكه‌یه‌ك به 188 سه‌رنشینه‌وه ده‌كه‌وێته ناو ده‌ریایه‌كه‌و باس له‌وه ده‌كرێت هیچ له سه‌رنشینه‌كان به زیندوويی نه‌ماون. ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردوه‌ته‌وه: فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆئینگ 737ی كۆمپانیای لاین، له وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا ته‌نها 23 ده‌قیقه دوای فڕینی كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریاوه. یوسف له‌تیف وته‌بێژی كۆمپانیای لاین رایگه‌یاندووه: له ئێستادا ناتوانین ورده‌كاری زیاتر بخه‌ینه‌ڕوو، لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێكردووه‌و زانیاریيه‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه. سه‌رۆكی گروپی فریاكه‌وتنی ئه‌نده‌وسیاش رایگه‌یاندووه: به‌پێی زانیاریيه‌كان پێده‌چێت هیچكام له سه‌رنشینه‌كان به زیندوويی نه‌مابنه‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure